# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان: بە تووندی ئیدانەی هەڕەشە لە ژنان دەکەین

هەواڵی / 24/4/2019 115 جار بینراوە

"بە ئیرادەیەکی یەکگرتوەوە پشتیوانی لەو خاتونە سەنگینە دەکەین"
هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەر بونی یاسا و نەهێشتنی ئەم دیاردانە جێبەجێکەری یاسا بن
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان: بە تووندی ئیدانەی هەڕەشە لە ژنان دەکەین

شه‌ن پرێس:

لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەو رایگەیاند،" ئیدانەی هەڕەشەکردن لە شادی نەوزاد دەکەین".

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە ناردنی نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی کرد و رایگەیاند "شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی رووتمان لێدەکەن". راشیگەیاند، داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات.

لە راگەیەندراوێکدا لیژنەکە بڵاویکردوەتەوە، "بەتوندی ئیدانەی ئەمجۆرە هەڕەشانە دەکەین و بە ئیرادەیەکی یەکگرتوشەوە پشتیوانی لەو خاتونە سەنگینە و هەمو ژنانی کوردستان دەکەین".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، "هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەر بونی یاسا و نەهێشتنی ئەم دیاردانە جێبەجێکەری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ کەس و حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبێتە بەدیلی یاسا، تا ڕەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان لەبەرەو پێشچونی زیاتر دابێت".

لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکردوە:"هەڕەشە و تۆمەت دروستکردن و کوشتن یەکێکە لەو نەریتە باوانەی کە بە پلەی یەکەم دوچاری ئەو ژنانە دەبێتەوە کە توانیویانە هەڵکەوتوانە ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە کایەی سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگە و وڵاتەی هەنگاوی تێدا دەهاوێژن لەگەڵ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشچونی بەرچاوهەن بۆ پێشخستنی تواناکانی ژنان لەهەمو بوارەکاندا، کەچی هێشتا کەسانێک بۆ ڕاگرتنی ئەم کاروانە زۆر نابەرپرسانە پەنا دەبەنە بەر هەڕەشەی شکاندنی شکۆ و لە کەدارکردنی کەسایەتی ژن هەروەک ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر هاوپیشەمان پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) ڕویدا ".

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو