# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: شاسوار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی رووتمان لێدەکات

هەواڵی / 24/4/2019 256 جار بینراوە

داوای یاسایی لەسەر تۆمار ده‌كه‌م
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ: شاسوار هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی رووتمان لێدەکات
شه‌ن پرێس:
شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەکەن". راشیگەیاند، داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سیروان بابان و شادی نەوزاد، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان باسیان لە ناڕەزایەتییەکانی ناو جوڵانەوەکە کرد.

شادی نەوزاد گوتی "ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا، پەرلەمانتارانی کوردستان و فراکسیۆنەکەشمان لە بەغدا لە بەیاننامەکەماندا ئاگاداری خەڵکمان کردەوە کە شاسوار و باندەکەی دەیانەوێ جوڵانەوەکە بەرەو بنەماڵەیی ببەن، بەڵام ئەو هەڕەشانەی لە ئەنجامی ئەوەدا لێمان کرا شۆکی کردین".

شادی نەوزاد گوتیشی "ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت".

شادی نەوزاد گوتی "چەند کاژێرێک پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەمان ڤیدیۆیەکی دەستکاریکراوە بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە). من دەپرسم ئایا ئەگەر باندێکی سیاسی یان باندێک بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ سەرکردە ژنەکانی خۆی بکات، ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کچە تازەپێگەیشتووانە دەکات کە روودەکەنە ئۆفیسەکانی باندەکەی شاسوار عەبدولواحید".

شادی نەوزاد گوتیشی "ئەوەی دەگوزەرێ باندگەراییە، ئەوان جوڵانەوەی نەوەێ نوێ نین، ئێمە نەوەی نوێین. دەبینە قەڵغانی هەموو ئەو کچ و ژنانەی رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە".

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو