#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

سەرکەوت شەمسەدین مانگانە مووچەی ١٠ پاسەوانی خۆی دەبەخشێتە جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ..!!

هەواڵی / 23/4/2019 906 جار بینراوە

سەرکەوت شەمسەدین مانگانە مووچەی ١٠ پاسەوانی خۆی دەبەخشێتە نەوەی نوێ..!!


جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوا ھەڵبژادنەکانی عیراق بۆ پەرلەمانی عیراق توانی ٤ کاندینی سەرکەوێ..
سەرجەم کاندیدەکانی جووڵانەوەکە ( ئیقرارێکیان بەدەست و خەتی خۆیان نووسی کە ئامادەن وەک یارمەتیدانی جووڵانەوەکە مووچەی ١٠ پاسەوانی خۆیان ببەخشنە کادیرو ئەندامانی دەزگاکانی جوڵانەوەکە، بەمەرجێک ناوەکان بەرەسمی بدرێتە پەرلەمان)

سەرکەوت شەمسەدین و رابوون مەعروف و دوو ئەندام پەرلەمانەکەی تر لەوەتەی دەست بەکار بوونە .. بەو بەڵێنە پاپەندبوونە..

سەرکەوت شەمسەدین مانگانە دوای وەرگرتنی وەسڵێک لەژمێریاری جووڵانەوەکە بەچەکێکی بانقی پارەکەی دەخستە سەر حسابی بانقی..
ھەرچی ڕابوون مەعرووفیش بوو خەرجی ئۆفیس و بارەگای نەوەی نوێی لەھەولێر گرتبووە ئەستۆ..
ئەوانی تریش تەنیا چەکە بانکەکەیان تەسلیم دەکرد..

لەم دووبەڵگەنامە دەردەکەوێت کەسەرکەوت شەمسەدین لە مانگی ٣ و ٤ ی ئەمساڵ ئەم دوو بڕە پارەیەی تەسلیم کردووە.. کەیەکێکیان بە بەبەھای ١٥ ملیۆنە دینارە و ئەوی تریان بەبەھای ٩ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینارە..
وەئێستاش ئامادەکاری دەکا بۆ تەسلیم کردنی مانگی (٥)..

خستەڕووی ئەم بەڵگانەش بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەو ئەکاونت و پەیچانەن کە ھەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، کە سەرکەوت شەمسەدین و ھاوڕێکانی مووچەی پاسەوانەکانیان خواردوە و ئێستا لەلایەن جووڵانەوەکە بۆ لێپرسینەوە داوا کراون..

دڵشاد مه‌جید

زۆرترین بینراو