#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئاشنابوونێکی هەنووکەیی بە دیانەکانی سیریلانکا

هەواڵی / 23/4/2019 200 جار بینراوە

ئاشنابوونێکی هەنووکەیی بە دیانەکانی سیریلانکا

شه‌ن پرێس :
جێی خۆیەتی پێش چوونە ناو وردەکاری تەقینەوەکانی سیریلانکا دیانەکانی ئەو وڵاتە بناسین و بزانین چۆن ئایینی دیان لەوێ بڵاوبووەتەوە. زۆربەی دیانەکانی سیریلانکا کاتۆلیکن و ژمارەیان ١.٥ ملیۆن کەسە کە دەکاتە ڕێژەی ٧.٤٪ی دانیشتووان. ١٢.٦٪ هیندۆسن و ٩.٧٪ موسوڵمانن. زۆربەی زۆری دانیشتووانی سیریلانکا بودایین و ڕێژەیان دەگاتە ٧٤٪.


لە ساڵانی شەڕی تامیل لە گەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە دیانەکانیش پڕیشکی شەڕیان بەرکەوتووە. تەقینەوەکانی دوێنێ یەک شەممە بووە هۆی کوژرانی ٢٩٥ کەس و بریندارکردنی ٥٠٠ کەس. وەزیری بەرگری سیریلانکا دەڵێ گومان لە لایەنە پەڕگیرە دینییەکان دەکەین. ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئایا هیندۆسەکان بوون یان موسوڵمانان.


ئەگەرێک هەیە کە تەقینەوەکان پەیوەندییان بە یادی کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆوە بیت کە دەکاتە ٢٠١٩/٥/١٠. ئەو شەڕە دەیان ساڵی خایاند و لە نێوان هێزەکانی حکومەت و پڵنگەکانی تامیل دا کە داوای جیاکردنەوەی باکوری ئەو وڵاتەیان دەکرد.


ئەگەرێکی تریش هەیە کە تەقینەوەکان پەیوەندییان بەو ڕقەوە هەبێت کە خەڵکی ئەو وڵاتە بەرانبەر حکومەت و ڕۆژئاوا هەیانە.
ساڵی ٢٠١٨ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە قۆناغی ڕاگوزەری ئاشتی لە سیریلانکا بە کۆڵانی بن بەست گەیشتووە. لەو ماوەیەدا هێزەکانی ئاسایش بەردەوام بوون لە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان بە بیانووی تیرۆرەوە.


چۆن ئایینی دیان گەیشتە سیریلانکا؟
بۆچوونێک هەیە کە هاتنی بازرگانە عەرەبەکان بەرەو هیندستان بووبێتە هۆی بڵابوونەوەی دیان لە سیریلانکا، چونکە ئەو بازرگانانە خەڵکی دیانیان تێدا بووە و لە ڕێی ئەوانەوە خەڵکانێک بوون بە دیان. هەندیكیش دەڵین: ڕێکخراوە دیانەکان لە سەدەی شانزەی زایینیدا لە گەڵ داگیرکەری پورتوگاڵیدا هاتوون و مەزهەبی کاتۆلیکیان بڵاوکردووەتەوە. نێردراوە دیانەکان لە ساڵی ١٥٤٣دا چوونەتە سیریلانکا و، بزاڤی بەدیانکردن لە ناوچەکانی دەوروپشتی کۆلۆمبۆی پایتەخت بەهێز بووە. لە ساڵی ١٥٥١دا دارمابای پاشایان دەستی گەیشتووەتە دەسەڵات و سیریلانکای خستووەتە خزمەت کەنیسەکانی پورتوگالەوە.


هۆڵەندییەکانیش دەسەڵاتیان بەسەر سیریلانکادا هەبووە و دەستیان بەسەر کەنیسە کاتۆلیکەکانیان گرتووە و نوێژییان تێدا قەدەغە کردووە. نەشیانهێشتووە نێردەی دیان لە هۆڵەنداوە بچنە سیریلانکا. کاتێک بەریتانیاش دەستی گرت بەسەر کیشوەری هیندستاندا، دەرگای سیریلانکای کردەوە بۆ هەڵمەتی دیان لە ئەوروپاوە.
خالد ڕەنجدەر

زۆرترین بینراو