#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ڕیش ده‌تپارێزێت له‌ توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست .

هەواڵی / 21/4/2019 270 جار بینراوە

ڕیش ئەنتیبایۆتیکی تیایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی!

شه‌ن پرێس :
بەرنامەی (متمانەم پێبکە من پزیشکم) ئاشکرایدەکات کە ڕیش ئەنتیبایۆتیکی تیادایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێک نەخۆشی!

ئەڵێ ئەوانەی تەراش دەکەن ڕووخساریان هەڵگری شتی پیسە وەک لەوانەی ڕیشیان هەیە؛ بۆیە ڕیش دانێن، بەس بە خاوێنی :) بی بی سی ئەشڵێ، ئەڵێ ڕیش شانەیش بکەن .

بەرنامەکەی بی بی سی لە ناوەکەیەوە دیارە، هاوشێوەی دۆکیۆمێنتارییە و بەدواداچوون بۆ ئەو شتانە دەکات کە قسەیان لەسەر دەکات.

هه‌روه‌ها به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌به‌ریتانیا، هێشتنه‌وه‌ی ریش له‌لای پیاوان سودێكی زۆری هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی هێوركردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پیربوون و پێستی ده‌مو چاویش ده‌پارێزێت له‌تیشكی خۆر ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌..

توێژه‌رانی زانكۆی (كوینزلاندی باشور) رایانگه‌یاندوه‌ كه‌هێشتنه‌وه‌ی ریش به‌سوده‌ و ده‌تپارێزێت له‌تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی و توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌رێژه‌ی سێ له‌سه‌ر یه‌ك.

توێژه‌ران ته‌كنه‌لۆژیایه‌كیان بۆ پێوانه‌ی راده‌ی ئه‌و تیشكه‌ داناوه‌ كه‌ده‌مژرێت له‌لایه‌ن پێسه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌پشت به‌ستن به‌درێژی ریش، ده‌كرێ (90 بۆ 95%) پارێزگاریت لێ بكات له‌تیشكه‌ زیانبه‌خشه‌كان. له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر رۆب هیكس له‌زانكۆی له‌نده‌ن رایگه‌یاندوه‌ كه‌هێشتنه‌وه‌ی ریش و سمێڵ هاوكار ده‌بێ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی نه‌خۆشی ره‌بۆ به‌جۆرێك بونی ریش و سمێڵ رێگر ده‌بێ له‌چونه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و مادانه‌ی كه‌ئه‌و مرۆڤه‌ هه‌ستیاره‌ به‌رامبه‌ری به‌تایبه‌ت تۆز و خۆڵ و ده‌نكه‌هه‌ڵاڵه‌.

هاوكات دكتۆر نیك لۆی تایبه‌تمه‌ند له‌كۆمپانیای ئاماده‌كردنی بابه‌ته‌كانی چاودێریكردنی پێست رایده‌گه‌یه‌نێت ریش هاوكار ده‌بێ له‌پاراستنت له‌زوو پیربوون، ئه‌وه‌ش له‌رێی هێشتنه‌وه‌ی ئاوه‌وه‌ له‌سه‌ر روی پێست و ئه‌گه‌ر به‌و ته‌ڕی و شێدارییه‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌تپارێزێت له‌و بایه‌ی كه‌هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ هۆی وشك بونی پێست و زیانلێكه‌وتنی.

شاره‌زایان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ریش رێگر ده‌بێ له‌توشبون به‌هه‌ڵامه‌ت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رواندنی ئه‌و ریشه‌ زۆره‌وه‌ له‌ژێر چه‌ناگه‌ و مل دا كه‌ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و ده‌تپارێزێت له‌سارد و سه‌رما، واته‌ ئه‌و موانه‌ی ریش ده‌بێته‌ رێگر له‌ساردییه‌كه‌ و به‌گه‌رمی ده‌یهێڵێته‌وه‌و به‌دووری ده‌گرێت له‌هه‌وای سارد.


زۆرترین بینراو