ئه‌و هۆكارانه‌ چین واده‌كات پیاوان بێزاربن له‌ ژنه‌كانیان ؟

هەواڵی / 20/4/2019 3149 جار بینراوە

ئه‌و هۆكارانه‌ چین واده‌كات پیاوان بێزاربن له‌ ژنه‌كانیان ؟

شه‌ن پرێس :
بۆ خوشكانی هه‌وسه‌ردار ئه‌م بابه‌ته‌ بخوینه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت له‌ده‌ست بچێ سود وه‌ربكره‌!.
زۆرێك له‌ پیاوان هه‌ست به‌هیچ خۆشه‌ویستیه‌ك ناكه‌ن له‌ ژنه‌كانیانه‌وه‌ به‌تایبه‌ت باش ئه‌وه‌ ژنان منداڵیان ده‌بێت ئاخر شت به‌بیریان بێته‌وه‌ بیاوه‌كه‌یه‌تی گرنگی پێ بدات ،


بۆیه‌ زۆر جار پیاوه‌كان زۆر به‌ئاسانی ده‌بنه‌ ئامانجی ئافره‌تێكی تر زۆر به‌ئاسانی پیاوه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌چێت چونكه‌ پیاو وه‌ك دار وایه‌ پێویسته‌ هه‌میشه‌ به‌خوشه‌ویستی ئاو بدرێ ئه‌گه‌ر نا وشك ده‌كات و كه‌سێكی تر ئاوی ده‌دات.

پێویسته‌ هه‌میشه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێ و  گرنگی بده‌یت به‌ خۆی و حه‌زه‌كانی و هه‌میشه‌ ئاگاداری به‌و چاوت با له‌ ڕێگای بێت .
ئه‌گه‌ر تاخیر بوو پرسیاری بكه‌ و به‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌و گرنگی بده‌ به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و حه‌زیان پێ ده‌كات ، هه‌وڵ بده‌ به‌ دڵی ئه‌و چۆنی پێ خۆشه‌ ئاوا بكه‌ ،

گرنگی بده‌ به‌جلو به‌رگی هه‌ركات جله‌كانی له‌ شونێ كه‌وتبوو به‌ خوشه‌ویستیه‌وه‌ هه‌ڵی بگره‌وه‌ و گرنگی پێ بده‌ ، له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ ڕێگا مه‌ده‌ له‌ ژیانت بۆشاییه‌ك جێ بهێڵیت به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت چونكه‌ كه‌سانێكی زۆر هه‌ن چاوه‌رێی ئه‌وه‌ن ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به‌ تێكچوونی ژیانت ده‌كه‌ن زۆر نزیكن ،

هه‌ندی كات بۆیه‌ پێوسته‌ هه‌وڵده‌ین هیچ بۆشاییه‌ك نه‌هێڵیت و  به‌ئازایه‌تی و گرجوكۆڵی ژیانت پڕ خۆشی و شادی بكه‌یت هه‌میشه‌ به‌و جۆره‌ به‌ پیاوه‌كه‌ت پشتت پێ ببه‌ستێ .

ئاگاداربه‌ له‌مانه‌ مه‌به‌ ( بێ ده‌سه‌ڵات و خاوه‌خلیسك و زمان درێژ و قسه‌ناخۆش و ته‌مه‌ڵ بۆكاری ماڵه‌وه‌ و هاوكاری نه‌كردنی خه‌سووت و بۆڵه‌ بۆڵكه‌ر و زۆر داواكردن)  ئه‌م سیفه‌تانه‌ واده‌كات پیاوان بێزاربن له‌ ژنه‌كانیان .