# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

هەواڵی / 17/4/2019 182 جار بینراوە

 شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

♻ شەکرەی ماوەی دووگیانی :

بریتیە لە بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن لە ماوەی سکپڕیدا بەھۆی زیادبوونی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین و کەمبوونەوەی دەردانی بە شێوەیەکی ڕێژەیی ، بە نیزیکەیی ٢—١٠٪‏ ژنانی دووگیان تووشی ئەم گرفتە دەبن لەو ماوەیەدا. لەو ڕێژەیەش ٩٠٪‏ بۆ یەکەم جارە و ٨٪‏ شەکرەی جۆری دوو ی نەزانراویان ھەبووە.

↩ ئەو ھۆکارانەی ئەگەری توشبوون زیاد دەکەن :

» تەمەن سەرو ٣٥ ساڵان ( ھەندێ سەرچاوە ٢٥ ساڵ).
» قەڵەو و زیادە کێشی .
» ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانیان ھەیە بۆ شەکرەی جۆری دوو.
» ھەندێ ڕەچەڵەک بە نموونەی ئەمریکی-ئەفریقی،بە ئەسڵ ئسپانی،دانیشتوانی ئەسڵی ئەمەریکا و باشوری ئاسیا..
» پێشتر شەکرەی ماوەی دوو گیانی ھەبووبێت یاخود منداڵی زیادە کێشی بووبێت > ٤.١ کگم.
» ھەندێ ھۆکاری تر وەک جگەرە کێشان و فرە کیسی ھێلکەدان ، بەرزە پەستانی خوێن و بەرزی چەوری سیانی ..

↩ مەترسیەکانی : لەسەر دایکەکە و کۆرپەکە
———————
ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی لەبارچوون ،ناتەواوی لە دروست بوونی جەستەی کۆرپەکەدا ،زیادە کێشی ساواکە واتا زیاتر لە ٤.٥ کگم و دابەزینی شەکرەی ساواکە دوای لە دایک بوونی ،قورسی و نارەحەتی کاتی لە دایک بوونی سروشتی و بۆ داھاتوویەکی دووریش ئەگەری توشبوونی منداڵەکە و دایکەکە بە شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات .

↩ دیاریکردنی شەکرەی ماوەی دووگیانی:
قسە و وتووێژی زۆری لەسەر بەڵام بە گشتی بەم جۆرەیە»»»»
شیکاری ڕێژەی شەکرەی خوێن لە یەکەم سەردانی دایکانی دووگیان بۆ یەکەی چاوەدێری و پاشان لە ھەفتەی ٢٤ و ٢٨ سکەکەیدا ، پشکنینی ووردی دڵنیایی بۆ ئەو دایکانەی ئەگەری توشبوونیان زیاترە.

◀ شەکرەی سەر برسیەتی زیاتر لە ٩٢ ملگم \دسلتر
◀ شەکرەی خوێن ١ کاتژمێر لە دوای خواردنەوەی ٧٥ گم شەکراو ( گلوکۆز) زیاتر لە ١٨٠ مگم\دسلتر.
◀ شەکرەی خوێن ٢ کاتژمێر لە دوای خواردنەوەی ٧٥ گم شەکراو ( گلوکۆز) زیاتر لە ١٥٣ مگم\دسلتر.

↩ پێشبینی نەخۆشیەکە :
🔹لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شەکرەکە دوای لە دایک بوونی منداڵەکە نامێنێت.
🔹 ٥٪‏-١٠٪‏ ئەگەری توشبوون دایکەکە بە شەکرەی جۆری دوو دوای لە دایک بوونی منداڵەکە.
🔹٣٥٪‏ بۆ ٦٠٪‏ ئەو دایکانە توشی شەکرەی جۆری دوو دەبن لە ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی دواتردا.
🔹باشترە ئەو دایکانە شیکاری شەکرە دووبارە بکەنەوە لە ٦ و ١٢ ھەفتەی دوای لە دایک بوونی منداڵەکەو دوای ٣ ساڵ ئەگەر ئەو دوو شیکاریەی پێشوو ئاسایی بوو .

↩ چارەسەر :
شیکاری شەکرەی خوێن بەشێوەیەکی دەوری و وەزرش کردنێکی مامناوەند لەگەڵ ڕەچاوکردنی ھەفتەکانی دووگیانی و خواردنی تەندروست .
زۆر جار پێویست بە دەرزی ئەنسۆلین دەکات کە چارەسەری سەرەکیە بەڵام دەرمانی گلوکۆفەیچ (مێتفۆرمین ) و گلایبوراید دەتوانرێت بەکاربھێنرێت و کێشەی نیە لەکاتی دوو گیانیدا .

💐💐💐💐💐💐💐💐💐💐
د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو