#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

لە شارەزور بە هۆکارى ڕاوکردنى ماسى (3) ڕاوچى دەستگیرکران .

هەواڵی / 16/4/2019 160 جار بینراوە

لە شارەزور بە هۆکارى ڕاوکردنى ماسى (3) ڕاوچى دەستگیرکران .


هەرچەندە لەئێستادا وەرزى قەدەغەکردنى ڕاوى ماسی و گەرادانانە ، بەڵام زۆر بێ بەزییانە ڕاوچیان کەوتونەتە ڕاوکردن لە دەریاچەو ڕووبارەکان ، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستانى شارەزور توانرا (3) ڕاوچى دەستگیربکرێت .

لەو چوارچێوەیدا لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى (شارەزوور ) بۆ سنورەکەیان توانیان (3) ڕاوچى لەسەر دیاردەى ڕاوکردنى ماسى دەستگیربکەن و هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (50) پەنجا قولابى ڕاوکردن و (2) دوو لایت و (2) دوو جانتاو (1) ماتۆرو (1) ماسى ڕاوکراودا .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران ڕێکخراو و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

لەئێستادا پێویستە هاووڵاتیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانى پۆلیسى دارستان لەپێناو پارێزگاریکردن لەسامانى ماسى .

زۆرترین بینراو