#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

که‌ی سریلاک بدرێت به‌ منداڵ .. گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان

هەواڵی / 16/4/2019 380 جار بینراوە

که‌ی سریلاک بدرێت به‌ منداڵ .. گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان

 

--- که‌ی سریلاک بدرێت به‌ مناڵ :
--- گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان :
ــــ سریلاک پێک دێت له‌ ئاردی یه‌کێک له‌ دانه‌وێڵه‌کان ( برنج ، شۆڤان ، گه‌نم ، جۆ ، گه‌نمه‌شامی ) له‌گه‌ڵ شیری که‌م چه‌وری ، زه‌یتێک ( خورما ، کانۆلا ، گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ ) و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ کرێت به‌ ڤیتامین و کانزا و مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان ۰
--- که‌ی سریلاک بدرێت به‌ مناڵ :
۱ ـــ له‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگی شه‌شه‌می مناڵی ساوا ده‌توانرێت بدرێت به‌ مناڵ و زۆربه‌ی پسپۆڕه‌کان کۆکن پێش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ باشتره‌ پێی نه‌درێت ۰
۲ ـــ ڕۆژی یه‌که‌م یه‌ک که‌وچک بدرێت به‌ مناڵ به‌ هێواشی زیاد بکرێت ۰
۳ ـــ له‌ سه‌ره‌تادا به‌ ئاوی شیله‌تێن بگیرێته‌وه‌ تا به‌ ئاسانی هه‌رس بکرێت ؛ دواتر به‌ ته‌ردیج بڕی ئاوه‌که‌ که‌م بکرێته‌وه‌ و تا له‌ مانگی نۆیه‌م دا وێنه‌ی هه‌وێکی شل ئه‌درێت به‌ مناڵ ۰
٤ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ به‌ زمانی ده‌رهێنایه‌وه‌ و تفی کردوه‌ ؛ مه‌ڵێ نایخوات چونکه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ حه‌زی له‌ خواردن نیه‌ ؛ به‌ڵکو ئه‌وه‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاساییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ شتێکی تازه‌یه‌ ۰
٥ ـــ پێویسته‌ پێش ته‌واوو کردنی شه‌ش مانگی سرێلاکێک نه‌درێت به‌ مناڵ گه‌نمی تێدا بێت ۰
٦ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵێک زۆر قه‌بز بێت ؛ باشتره‌ سریلاکی برنجی که‌متر بدرێت ۰
۷ ــــ ئه‌و سریلاکه‌ی هه‌نگوینی تێدایه‌ پێویسته‌ نه‌درێت به‌ مناڵی که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ ۰
--- گرنگترین ڕێنمیاییه‌کان :
۱ ـــ هه‌میشه‌ به‌رواری دروستکردنی سریلاکه‌که‌ بخوێنه‌وه‌ ؛ تا تازه‌تر بێت باشتره‌ ۰
۲ ـــ دوای هه‌شت مانگی بێجگه‌ سریلاک ؛ پێویسته‌ مناڵ خواردنی تری پێ بدرێت ۰
٥ ـــ له‌ شه‌ش مانگیه‌وه‌ مناڵه‌که‌ت زیاتر له‌ شه‌ش سه‌عات به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ بخه‌وێت ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

زۆرترین بینراو