لە حوشتر فرۆشییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات لە سودان

هەواڵی / 15/4/2019 683 جار بینراوە

لە حوشتر فرۆشییەوە بۆ لوتکەی دەسەڵات لە سودان

شه‌ن پرێس :
"حەمیدەتی" سەرۆکی ئیستای ئەنجوومەنی سەربازی سودان بەم شێوەیە باسی خۆی دەکات: (من ناوم محمد حەمدان دەقلۆ موسایە. لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥م و خەڵکی هەرێمی دارفۆرم لە باکوری سودان. لە ساڵی ١٩٩١دا وازم لە خوێندن هێناوە. (حەمیدەتی) نازناوەکەمە. من بازرگانێتی حوشترم دەکرد و، حوشترم دەبرد بۆ لیبیا و لەوسەرەوە قوماشم دەهێنا. ئەم کارەم تا ساڵی ٢٠٠٣ کردووە).
ئەمە چیرۆکی ئەو پیاوەیە کە ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی (راگۆزاری)یە لە سودان. ئەو ئەنجوومەنە لە ١٠ ئەفسەری سوپا پێکهاتووە کە سێیان گرنگن و ڕۆڵی گەورەیان هەیە. ئەوانیش بریتین لە: عوض بن عوض، وەزیری بەرگری کە دواییتر دەستی لە ئەنجوومەکە کێشاوەیە و، فەریق ڕوکنی یەکەم محمد حەمدان دەقلۆ (حەمیدەتی) کە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەکە بوو و ئێستا سەرۆکییەتی و، فەریق ڕوکنی یەکەم عومەر زەین العابدین، سەرۆکی لیژنەی سیاسی ئەنجوومەنەکە.
ئێمە ئیستا باسمان لەسەر بازرگانی حوشترەکانە کە لە لوتکەی دەسەڵاتدایە.
ئەم پیاوە لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا لە لایەن هۆزەکەیەوە (الزریقات) لە باکوری هەرێمی دارفۆر هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە لەشکری (جەنجەوید)دا بەشداریی بکات. جەنجەوید تۆمەتبارە بەوەی دەستی لە کۆمەڵکوژی خەڵکی دارفۆردا هەبووە کە ٣٠٠ هەزار کەسی تێدا کوژراوە و، زیاتر لە ٣ ملیۆنیش دەربەدەر بوون.
ئەو کاتەی هۆزەکەی ئەم پیاوە لە گەڵ هۆزی (مەعالیا) لە دوژمنایەتیدا دەبن، عومەر بەشیر چەک و تەقەمەنی و بەرگی سەربازییان دەداتێ و پلەی سەربازیی حەمیدەتی بەرز دەکاتەوە تا دەبێتە سەکردەی هێزی دەستوبرد کە بناغەکەی جەنجەویدە. حەمیدەتی سێ جار خیانەتی لە بەشیر کردووە و، کۆتاییەکەیان ١٠٠ ڕۆژ پێش کەوتنی بەشیر بووە کە چووەتە پاڵ خۆپیشاندەران و گوشارێکی ڕاستەقینەی لەسەر عومەر بەشیر دروست کردوە.
لە ساڵی ٢٠١٤دا عومەر بەشیر ملی دا بۆ گوشارەکانی حەمیدەتی و، چەکدارەکانی جەنجەویدی کردە سوپای پشتگیریی (دەستوبر ـ قوات الدعم السريع). ئیتر حەمیدەتی زیاتر دەرکەوت و لەسەر ئاستی دەرەوەش پەیوەندی توندوتۆڵی لە گەڵ ئیمارات دروستکرد. بۆیە ئێستا پێی دەڵێن پیاو بەهێزەکەی ئیمارات لە سودان.
حەمیدەتی لەو ڕۆژەوەی پلەی سەربازی بەرزکراوەتەوە و دەرکەتووە خۆی وا هەژمار کردووە کە دەسەڵاتداریی ڕاستەقینەی سودانە و کەس ناتوانێت لایبەرێت یان بیگوازێتەوە.
حەمیدەتی ماوەی ١٥ ساڵ کورسییەکەی عومەر بەشیری پاراست و لە پاداشتی ئەوەدا لە ساڵی ٢٠١٧ بەشیر کردیە فەریق ڕوکن.
ئەم کابرا حوشتر فرۆشە ئێستا داوا لە سیاسەتمەدارەکانی سودان دەکات کە خۆیان ڕێکبخەن و سەرۆک وەزیرانێک دەستنیشان بکەن. دەیەوێ یاری بەوانە بکات کە هەموویان لە سیاسەتدا چقەیان دەرداوە.
خالد ڕەنجدەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو