#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

دەوڵەتی برۆنای لە ٢٠١٩/٤/٣ دا شەریعەتی ئیسلام دەچەسپێنێت

هەواڵی / 14/4/2019 545 جار بینراوە

دەوڵەتی برۆنای لە ٢٠١٩/٤/٣ دا شەریعەتی ئیسلام دەچەسپێنێت

شه‌ن پرێس :
دەوڵەتی برۆنای دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە. لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٨دا دادوەری گشتی برۆنای ڕایگەیاند کە لەمەودوا شەریعەتی ئیسلام و سنوورەکانی دەچەسپێندرێت. واتە: دەستی دز دەبڕدرێت و هاوڕەگەزباز ڕەجم دەکرێت تا مردن. ڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣ دیاری کراوە بۆ چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلام لە برۆنای.

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی برۆناییان کردووە، کە تا ڕادەیەک چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامیان لە برۆنای بە ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان هەژمار کردووە.

کورتەیەک لەسەر برۆنای:

بە زمانی مالاوی بەو دەوڵەتە دەگووترێت دار السلام. دەکەوێتە باکوری لێوارە دەریاکانی دورگەی (بۆرنیۆ) لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
گەشەکردنی برۆنای دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی حەوتەمی زایینی کە مەملەکەتی سەریفجایا بووە و دواییتر خراوەتە سەر مەملەکەتی ماجابا و لە سەدەی پانزەیەمدا ئیسلامەتی خۆی ڕاگەیاندووە.

ماجەلانی گەڕۆک لە ساڵی ١٥٢١دا چووەتە برۆنای. دوای سەنگافورە بە پلەی دووەم دێت لە گەشەی مرۆییدا و بە دەوڵەتێکی پێشکەتوو هەژمار دەکرێت.

حاجی حەسەن بەلقییە سوڵتانی دەوڵەتە و هەموو دەسەڵاتێکی ڕاپەڕاندنی هەیە. برۆنای پەیوەندییەکی پتەوی لە گەڵ بەریتانیا هەیە و ئەندامی دەوڵەتانی کۆمەنوێلسە و لە کانونی دووەمی ١٩٨٤دا سەربەخۆیی وەرگرتووە. ئەندامی ڕێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامییە.

برۆنای چوار هەرێمی هەیە: بیلیت و، برۆنای مۆرا و، تیمبۆرۆنگ و، تۆتۆنگ. میدیا ئازادە و زۆریش ڕەخنە لە دەوڵەت ناگرێت.

پانتایی برۆنای (٥٧٦٦) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ٧٧٪ دانیشتووانەکەی نیشتەجێی بەشەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەن و نزیکەی ١٠٠٠٠ کەسیان لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین.

ژمارەی دانیشتتوانی ٤٢٨٠٠٠ کەسە. لە شارە سەرەکییەکانی: بەندەر سەری بەکوان پایتەختە و، بەندەری مۆرا و، سیریای هەیە کە لە نەوتدا دەوڵەمەندە.

ئیسلام دینی فەرمی دەوڵەتە و سوڵتان نوێنەری دینەکەیە. ڕیژەی بوداییەکان ٧٪ و دیان ٨٪ و بیرمەندە ئازادەکانیش ٧٪.
خالد ڕەنجدەر

زۆرترین بینراو