#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

تووشبوونی ئەندامی نێرینە بە کەڕوو و نیشانە و چارەسەرکردنی .

هەواڵی / 14/4/2019 1306 جار بینراوە

تووشبوونی ئەندامی نێرینە بە کەڕوو و نیشانە و چارەسەرکردنی .


شه‌ن پرێس :
ھەندێک نیشانە ھەن ئەگەر لەسەر ئەندامی نێرینە دەرکەوت دەبێ ئاگادار بیت و سەردانی پزیشک بکەیت دەست بەجێ بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستیت بە گشتی و تەندروستی سێکسیت بە تایبەتی.

نیشانەکانی تووشبوونی ئەندامی نێرینە بە کەڕوو:
سووربوونەوە:
ئەگەر ھەستت کرد ئەندامی نێرینەت تەنیشتەکانی سووربووەتەوە و ئاوساوە دەبێت ئاگاداربیت کە تووشی كه‌روو بوویت.

ئازار: یەکێک لە نیشانەکانی تووشبوون بە كه‌ڕو ئازار و کزانەوەی سەری ئەندامی نێرینەیە.

خوران: خورانی زۆری شوێنێک لە ئەندامی نێرینە یان برین یەکێکە لە نیشانە باوەکانی تووش بوون بە كه‌ڕوو.

بۆنی ناخۆشی میز: لە کاتی تووشبوون بە كه‌ڕوو و ھەوکردن لە کاتی میز کردندا بۆنێکی ناخۆشی لێدێت.
زیاتر بوونی ئەم نیشانانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕوو کە تووشی ئەندامی نێرینە ده‌بێت ھۆکاری زۆرە ناتوانرێت سنووری بۆ دابنرێت، بەڵام بە گشتی ھۆکاری کەڕوو دەگەڕێتەوە بۆ پشتگوێ خستن و پاک ڕانەگرتنی لەش.


چۆنیەتی چارەسەر کردن :
پێویست بە تێکەڵێکی پزیشکی دەکات دژی کەڕوو، دوای ئەوە  پێویست بە پشکنین و شیکاری پزیشکی دەکات، گرنگترینیان پشکنینی شەکرە، دەرکەوتووە ئەوانەی کە شەکرەیان ھەیە سێ جار زیاتر ئەگەری تووش بوونیان ھەیە بە کەڕوو و ھەوکردن.


خۆپاراستن :
خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەندامەکانی زاوزێ لە ڕێگەی خۆپاراستنی تەواو و ئاگادار بوون لە ھەموو پێوەندیەکی سێکسی دەبێت لەگەڵ خاوێن ڕاگرتنی.
لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشان کردن و ھۆکارەکانی نەخۆشیەکانی ئەندامی زاوزێ و چارەسەرکردنی ئەنجامدانی ھەموو شیکارە پزیشکیەکان

زۆرترین بینراو