#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

دکتۆرێکی هۆڵەندی تۆوی خۆی بۆ دروستکردنی ٤٩ منداڵ بەکارهێناوە

هەواڵی / 14/4/2019 1158 جار بینراوە

دکتۆرێکی هۆڵەندی تۆوی خۆی بۆ دروستکردنی ٤٩ منداڵ بەکارهێناوە

شه‌ن پرێس :
دکتۆرێکی هۆڵەندی بە ناوی (کاربات) تۆوی خۆی بۆ دروستکردنی ٤٩ منداڵ بەکارهێناوە. ئێستا ئەو بە باوکی ڕاستەقینەی ٤٩ منداڵ هەژمار دەکرێت. تۆوی خۆی و هێلکەی ٤٩ ژنی بە بێ ڕەزامەندی خۆیان پیتاندووە و خستوویەتییە ناو ڕەحمی ئەو ژنانەوە.
ئەو دکتۆرە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دراوە بە دادگا، بەڵام دواییتر مردووە. پێش ئەوە ماوەی ١١ ساڵ بەدواداچوونی بۆ کراوە. یەکێک لەو منداڵانە دەڵێ: هەموو شتێک ڕوون بووەتەوە و ئێستا دەزانم باوکم کێیە.

لەو بەدواداچوونەدا دەرکەتووە کە یەکێک لە منداڵەکان بە تەواوی شکڵ و شێوەی ئەو دکتۆرەی پێوە دیارە. منداڵێکی تر بەوە ئاشکرا بووە کاتێک چووە پشکنینی (حمض نەوەوی) بکات لەبەر ئەوەی گومانی هەبووە کە دروستبوونی ئەو پەیوەندی بە باوکە ئەسڵییەکەیەوە هەبێت.
دوای مردنی دکتۆرەکە پشکێنەرەکان چوونەتە ماڵەکەی و توانیوویانە هەندێک ئاسەواری بدۆزنەوە و پشکنینی لەسەر بکەن. دکتۆرەکە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا مردووە.
لە سەرەتدا دەرەنجامی پشکنینەکە بە نهێنی ماوەتەوە، بەڵام دادگای شاری ڕۆتردام لە مانگی شوباتی ڕابوردوو دەرەنجامەکەی ڕایەگەیاندووە. کلینیکی دکتۆرەکەش لە ساڵی ٢٠٠٩دا داخراوە.
خالد ڕەنجدەر

زۆرترین بینراو