پۆلیسی سلێمانی نۆ ملیۆن دیناری بۆ كەسوكاری کوژراوێک گەڕاندەوە

هەواڵی / 14/4/2019 187 جار بینراوە

دوو کوڕەکەی کوشتبوویان
پۆلیسی سلێمانی نۆ ملیۆن دیناری بۆ كەسوكاری کوژراوێک گەڕاندەوە
شه‌ن پرێس:

پۆلیسی سلێمانی نۆ ملیۆن دیناری بۆ كەسوكاری ئەو هاونیشتمانییە گەڕاندەوە، کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن دوو کوڕییەوە کوژرا.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری بە مەبەستی پشكنین چوونە ماڵی ئەو کەسەی لەلایەن كوڕەکەیەوە لە 10-4-2019  لە گەڕەکی چوارباخ كوژرا، لەكاتی پشكنینی ماڵەکە بڕی نۆ ملیۆن دینار دۆزرایەوە".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، كەسوكاری كوژراوەكە هیچ ئاگاداری ئەو بڕە پارەیە نەبوون، هێزەکانی پۆلیسیش "بە ئەمانەتەوە پارەكەیان رادەستی كەسوكاری كوژراوەكە کردەوە".

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو هەڵوێستەیان سوپاسی ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی رزگاری-ی کردووە.

رۆژی 10-4-2019 کەسێک بەناوی (ا، ف، ح) لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی بە چەقۆ کوژرا. رۆژێک دواتر ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسە لەلایەن دوو کوڕی خۆیەوە کوژراوە و هەردوو کوڕەکەش خۆیان رادەستی ئاسایش کردووە.

گەنجێکیان لەدایکبووی ساڵی 1998 و ئەوی دیکەش لەدایکبووی ساڵی 2001ـە. ئاسایش دەڵێت، هەردووکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و گوتویانە لەسەر کێشەی کۆمەڵاتی باوکیان کوشتووە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو