لیبیا.. ھێزەکانی سەر بە خەلیفە خەفتەر قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج

هەواڵی / 13/4/2019 72 جار بینراوە

 لیبیا.. ھێزەکانی سەر بە خەلیفە خەفتەر قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج

شه‌ن پرێس :
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکوومەتی رێککەوتنی نیشتمانی لە لیبیا، فەیز ئەلسەراج رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە جەنەڕاڵ خەلیفە خەفتەر ھێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر قوتابخانەیەکی شاری تەرابلوسی پایتەخت ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی سەراج بڵاوکراوەتەوە، سەراج لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لیبیا، غەسان سەلامی گفتوگۆی کردووە و رایگەیاندووە کە خەلیفە خەفتەر بەردەوامە لە بەکارھێنانی فڕۆکە جەنگییەکان و بۆردومانکردنی ھەرەمەکی ناوچە سڤیل نشینەکان.

سەراج ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکە جەنگییەکان خانوو و سیستەمی ژێر خانیان بۆردومانکردووە و ئەمڕۆش ھێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەیەک.

ھاوکات سەراج گشت ئەو پێشیڵکاریانەی ھێزەکانی سەر بە خەفتەر لەبارەی مافی مرۆڤ بە سەلامی راگەیاندووە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو