#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

وتاربێژانی هه‌ینی له‌ ئێران به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ وتاریان خوێنده‌وه‌

هەواڵی / 12/4/2019 133 جار بینراوە

به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا
وتاربێژانی هه‌ینی له‌ ئێران به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ وتاریان خوێنده‌وه‌
شه‌ن پرێس:

له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران وتاربێژانی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سوپای پاسداران، به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ وتاریان خوێنده‌وه‌.

به‌رامبه‌ر دانانی سوپای پاسداران له‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د عه‌لی موه‌حیدی كرمانی وتاربێژی كاتیی هه‌ینی له‌ تاران، كاردانه‌وه‌ی توندی نیشاندا.

له‌ وتاره‌كه‌یدا كه‌ به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ پێشكه‌شیكرد، كرمانی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای كرد و داكۆكی له‌وه‌كرد كه‌ به‌هۆی "خه‌باتی سه‌ركه‌وتوو"یه‌وه‌ سوپای پاسداران، خراوه‌ته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ میدیای فه‌رمیی ئێراندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ زۆر شاری دیكه‌ی ئێران وتاربێژانی هه‌ینی به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر مینبه‌ر و وتاریان خوێندووه‌ته‌وه‌. 

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ جلوبه‌رگی سوپای پاسدارانه‌وه‌ چوونه نێو‌ په‌رله‌مان.
په‌یام:

زۆرترین بینراو