#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

نۆ دەستەواژەی گرنگ کە دەبێت ڕۆژانە بە منداڵ بوترێت .

هەواڵی / 10/4/2019 396 جار بینراوە

نۆ دەستەواژەی گرنگ کە دەبێت ڕۆژانە بە منداڵ بوترێت .

شه‌ن پرێس :
١- من خۆشم دەوێیت ‎ھەواڵیان بدەرێ پلەی خۆشەویستیت بۆیان چەندە ‎ منداڵ نازانێت تۆ ئەوت خۆش دەوێت تا بۆی دەرنەبریت بە زمان و پاشان بە کردەوەش .

٢- من شانازیت پێ دەکەم ‎ئەوان پێویستیان بەوەیە گوێیان لێ بێت کە ئیشی باش دەکەن ئەگەر قورسیش بێت .

‎٣-من سوپاست دەکەم
‎جوان دیاری بکە بۆ چی سوپاسی دەکەیت ، لە کاری بچووک و گەورە سوپاسیان بکەن ‎بەھۆیەوە ھەموو ڕۆژەکە ئاسودە دەبێت

٤-حەزدەکەم یان خۆشم دەوێیت ئەگەر ئەو شتە بکەیت .
‎ھەواڵیان بدەرێ دەربارەی ئەنجامی باشی کارەکانیان .
‎چونکە منداڵ ئەگەرە باشەکان نازانێت منداڵ نازانیت ئیختیارە زۆر باش و چاکەکان ھەڵبژێرێت ‎

٥-من گومانم لەوە نی یە کە تۆ دەتوانیت ئەو کارە بکەیت ‎ ھانیان بدە بۆ تەسلیم نەبوون و بەردەوام کۆڵنەدان

‎٦- تۆ منت ئاسوودە کردوە ‎
بە بیستنی ئەم ووشەیە ھەست بە نرخ و بەھای خۆیان دەکەن

‎٧- تۆ نموونەیت ‎تۆ شازیت .... تۆ بێ وێنەیت !!! ‎وایان لێبکەن شانازی بە جیاوازی و بیروبۆچون و کردەوەکانیان بکەن نەک جیاوازی ببێتە ھۆی لاوازیان

‎٨-من متمانەم بە تۆ ھەیە ..
‎بۆ دروست کردنی بنچینەی متمانەبەخۆبوون و دروست کردنی کەسێکی پاک و بە متمانە

‎٩- من باوەڕم بە تواناکانی تۆ ھەیە ‎فێریان بکەن ئەوان چەند گرنگن .... چەند توانای مێشک و جەستەیان یە ھێزە

زۆرترین بینراو