#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

بۆ ئەوەی توانای وەچەخستنەوە و هەلی دووگیانی زیاتر ببێت .

هەواڵی / 10/4/2019 779 جار بینراوە

بۆ ئەوەی توانای وەچەخستنەوە و هەلی دووگیانی زیاتر ببێت .

شه‌ن پرێس :
چەندان هۆكاری بۆماوەیی و ژینگەیی هەن كە كار دەكەنە سەر توانای وچەخستنەوەی پیاو و ژن، بەڵام دەتوانرێت ئەوانە تێپەڕ بكرێن و هەلی دووگیانبوون بە شێوازێكی سروشتیانە زیاتر بكرێت و بەكەمترین بەكارهێنانی دەرمان و چارەسەری گرانبەها بە پێڕەوكردنی ئەو رێنوێنیانەی خوارەوە.

*دووركەوتننەوە لە نیگەرانی، ئەكەم دوژمنی وچەخستنەوەیە كاتێك ماڵپەڕی "میدیكەڵ نیوز تودەی"، ئاماژەی كرد كە ئەنجامدانی چالاكی وا لە ژنان كە نیگەرانی دووردەخەنەوە، توانای وەچەخستنەوەیان زیاتر دەكات، هەروەها رێنوێنیكردنیان و پاڵپشتی دەروونی بۆیان هەمان كاریگەری هەیە.

*دووركەوتننەوە لە جگەرەكێشان، كێشە بۆ ئاستی هۆڕمۆنەكان لەلەش دروست دەكەن و دەبێتە هۆی وەستانی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی بچووكتر لە ژناندا، جیا لە كەمبوونەوەی كوالیتی و ژمارەی سپێرم لە پیاو.

*كێشێكی نموونەیی، توێژینەوەكان سەلماندوویانە كە كێشی زیادی لەش بە نەرێنی كار دەكاتە سەر توانای وچەخستنەوە، لەوكاتەی كەمبوونی كێش لە ئاستی ئاسایی كار دەكاتە سەر كاری هێلكەدانەكان و رەنگە نەزۆكی لای ژنان دروست بكات. جیا لە بوونی پێوەندی لە نێوان قەڵەوی پیاو نەزۆكییەوە.

*چالاكی بەردەوام، پزیشكان رێنوێنی دەدەن بە پیاو و ژن بە وەرزشكردن بۆ زیادكردنی توانی وەچەخستنەوە كە ئەو ژنانەی راهێنانی وەرزشی دەكەن، وەستانی سووڕی مانگانەیان دوا دەكەوێت، هەروەها گرنگە پێڕەوی سیستەمێكی خۆراكی نموونەیی و تەندروست بكرێت.

*دووركەوتننەوە لە كحول، خواردنەوەی كحول بڕی تۆواوی پیاو كەم دەكاتەوە و دەشبێتە هۆی كەمبوونەوەی ژمارەی سپێرمەكان و كوالیتیان كە ئەوەیش هەلی دووگیانی هاوسەرەكانیان كەم دەكاتەوە

زۆرترین بینراو