پێنج هۆكار ژیانی سێكسی هاوسه‌ران لەناو دەبات .

هەواڵی / 10/4/2019 1079 جار بینراوە

پێنج هۆكار ژیانی سێكسی هاوسه‌ران لەناو دەبات .

شه‌ن پرێس :
زۆرێك لە پیاوان دووچاری كێشەكانی سێكسی هاتوونەتەوە كە كاریگەرییەكی گەورەی بۆ سەر ژیانی رۆژانە و ناو خێزان هەیە و دەبێتە هۆكارێكی خۆبەكەمزانین و كار لە تەواوی ژیانی خێزانی و كەسایەتی و كار و بیركردنەوەیش دەكات.

لە خوارەوە پێنج هۆكار هەن كە دەبنە بەربەست لەبەردەم ژیانێكی سەركەوتووی سێكسی، وەك ماڵپەڕی "ستاندەرد میدیا"ی بەریتانی لە خاتوو ماگی گیتۆی پزیشكی شارەزا لە پێوەندییەكانی هاوسەر و خێزان گواستییەوە.

یەكەم/ ماندووبوون و سترێس، یەكێكە لە دیارترین هۆكاری شكستی ژیانی سێكسی بەهۆی زۆر بیركردنەوە لە ژیانی رۆژانە لە كێشەكانی كار و ناوماڵ و داهاتووی منداڵ، بۆیە ئەوانە هەموو لە دەرەوەی ژووری نوستن جێبێڵە.
دووەم/ كحوول، ئەگەر ئالوودەی خواردنەوەی كحوولیت ئەوە ژیانی سێكسیت كێشەی هەیە بەوەی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ خەمۆكی كە میزاجی مرۆڤ دەشێوێنێت و لە هاوسەرەكەی دووری دەخاتەوە، جیا لەوەی كاری سیستەمەكانی لەش سست دەكات و كار لە توانای سێكسی دەكات.

سێیەم/ جگەرەكێشان، توێژینەوەكان دەریانخستووە كە نیكۆتین جیا لەوەی ژەهرە بۆ لەش، كاریگەری بۆ سەر دوو ئەندام هەیە كە بۆ سێكسكردن زۆر پێویستن ئەوانیش دڵ و سییەكانن.
چوارەم/ هاوسەر یان هاوبەشی ژیان، شەرمكردن یان سڵكردنەوە لە پرۆسەی سێكس لەلایەن هاوبەشی بەرانبەر ئارەزووی سێكسی لەناو دەبات و سستی دەكات و لەسەر شێوەی كێشەی خێزانی دیار دەكەوێت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت.

پێنجەم/ تەندروستی جەستە وەك ئەندامەكانی زاوزێ لای هەردوولا، بەتایبەتی ئەگەر بەتەمەنداچووبن، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكەن و كێشەكانیان باس بكەن بۆ گۆڕینی ژیانیان بەرەو باشتر.......لايكي بؤسته كانت بير نه جيت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو