دە ئازار شکێنی سروشتی کە لە چێشتخانەکەتدا ھەیە ؟

هەواڵی / 9/4/2019 315 جار بینراوە

دە ئازار شکێنی سروشتی کە لە چێشتخانەکەتدا ھەیە ؟


١- زەنجەفیل :
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سروشتی یە ، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان ...


٢- سیر :
دژە بەکتریایی تیادایە ، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەر مابوون دا ...


٣- مێخەک :
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت ، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت ...


٤- نەعنا :
ئازار شکێنی سروشتی تیادایە کە مادەی( مێنتوڵ ) ە ، ئەگەر وەکو زەیت بەکار بھێنرێت بۆ مەساج کردن ، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت ...


٥- سرکەی سپی :
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان ، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە ، ئەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت ...


٦- بیبەری سووری تون (شطة):
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان ، وەکو بەنجی مەوزوعی کار دەکات ، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەم دەکاتەوە ...


٧- دار چینی :
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ، لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سووڕی خوێنیان چالاک نیە بەکار دێت ...


٨- زەردەچەوە :
ئازار شکێنی سروشتی تیادایە کەبەشێوەی ماددەی (کورکمین ) ە ، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە ، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ دروست ئەبێت ...


٩- ئاو :
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش ، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبونی نامێنێت ، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیش دا ...


١٠- شەوەفان :
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشیە ژنانەکان کاریگەری ھەیە ...
 ھەرشاد و تەندروست بن .

د. ھەڤین کمال شاە محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو