زیانه‌کانی زۆر خواردنی مۆز .. یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ باشه‌کان

هەواڵی / 9/4/2019 380 جار بینراوە

زیانه‌کانی زۆر خواردنی مۆز .. یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ باش و خۆشه‌کان

زیانه‌کانی زۆر خواردنی مۆز :
ــــ مۆز یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌ باش و خۆشه‌کان که‌ هه‌میشه‌ پزیشکه‌کان جه‌خت له‌ خواردنی ئه‌که‌نه‌وه‌ له‌ به‌ر سووده‌ زۆره‌کانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ :به‌ڵام زۆر خواردنی کۆمه‌ڵێک زیانه‌کانی هه‌یه‌ : که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ زیاد کردنی کێش :چونکه‌ یه‌ک مۆز زیاتر له‌ ( ۱۱۰ کالۆری ) تێدایه‌ ؛ له‌ کاتێک دا هه‌موو میوه‌کانی تر که‌متر له‌ ( ٦۰ کالۆری ) یان تێدایه‌ : بۆیه‌ له‌ کاتی ڕیجێم پێویسته‌ میوه‌کانی تر بخورێت ؛ دواتریش ڕۆژانه‌یه‌ک دانه‌ زیاتر نه‌خورێت.
۲ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ ( مایگره‌ین ) یان هه‌یه‌ : پێویسته‌ مۆز نه‌خۆن چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازاری سه‌رئێشه‌ی شه‌قیقه‌.
۳ ـــ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پۆتاسێوم له‌ خوێن دا :زۆر خواردنی مۆز ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پۆتاسێوم که‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی کێشه‌ و نه‌خۆشی دڵ.
٤ ـــ کلۆر بوونی ددان : پێوویسته‌ دوای خواردنی مۆز ددان بشورێت و زۆری لێنه‌خورێت.
٥ ـــ خه‌واڵویی : خواردنی مۆز له‌ ژه‌می به‌یانی ئه‌بێته‌ هۆی خاو بوونه‌وه‌ی ماسولکه‌ و هێمن بوونه‌وه‌ی ده‌ماره‌کان به‌ هۆی زۆری ئاستی مه‌گنسێوم و خه‌واڵویی.
٦ ـــ زۆر بوونی غازات : زۆر خواردنی مۆز ده‌بێته‌ هۆی زیاد کردنی زۆر بوونی غازات.
۷ ـــ قه‌بزی : زۆر خواردنی مۆزی سه‌وز ده‌بێته‌ هۆی قه‌بزی : هه‌روه‌ها له‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌نزایمی لاکتۆزیان نیه‌ : ده‌بێته‌ هۆی سک چوون.
۸ ـــ نه‌خۆشی و سستی گورچیله‌ :ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه‌ پێویسته‌ مۆز نه‌خۆن چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی سستی گورچیله‌ به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی پۆتاسێوم.
ــــ بێگومان ئه‌م زیانانه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ مۆز به‌ تایبه‌ت به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو