د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان راده‌ست كرد داوای لێبوردن له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بكه‌ن

هەواڵی / 20/3/2019 242 جار بینراوە

به‌سه‌ربه‌رزی‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركووك
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان راده‌ست كرد داوای لێبوردن له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بكه‌ن

شه‌ن پرێس:
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌ گوتارێكدا له‌ میحوه‌ری پردێ، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌سه‌ركارلابراوی كه‌ركووك وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی، جه‌ختی كرده‌وه‌، "له‌ نه‌ورۆز پێویسته‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت و دووپاتیشی كرده‌وه،‌ رۆژێك هه‌ر دێت كه‌ به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ركووك".

هه‌روه‌ها گوتی:"له‌ ساڵانی پێشوو به‌ بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سه‌رله‌به‌ری شاری كه‌ركووكمان به‌ ئاڵای كوردستان ده‌ته‌نی، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، كه‌ ته‌نیا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك مۆڵه‌تمان پێ ده‌درێت و ده‌بێت به‌ڵینیشیان پێ بده‌ین، كه‌ ته‌نیا ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستمانه‌وه‌ ده‌بێت و هه‌ڵناكه‌ین، له‌ كاتی ته‌واوبوونی ئاهه‌نگیش ئه‌و ئاڵایه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ینه‌وه‌".

به‌ڵام وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك دڵنیاییدا، "ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كه‌ كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی كوردستان و له‌م دۆخه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت".

نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "ئێمه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانگوت ئاڵای كوردستان ته‌نیا په‌ڕۆیێكه‌، ده‌ڵێین: ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ڵیده‌كرد و له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ به‌رگری له‌ كوردستان ده‌كرد، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد و به‌شداربوون له‌ راده‌ستكردنی كه‌ركووك، داوای لێبوردنی له‌ دایك، هاوسه‌ر و منداڵی شه‌هید بكه‌ن، پێویسته‌ له‌و خاكه‌ بپاڕێنه‌وه‌ و ماچی بكه‌ن كه‌ چییان به‌سه‌ر هێناوه‌ و به‌رده‌وام سووكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌كرێت و وه‌ك مرۆڤی خوارتر له‌ نمره‌ دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو