راوێژكارێكی‌ مه‌سعود بارزانی‌: پارتی‌ تا 1ـی‌ 4 چاوه‌رێی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات .. یه‌كێتی توشی "غرور" بووه‌

هەواڵی / 20/3/2019 355 جار بینراوە

بۆ یه‌كێتی زۆر ترسناك ده‌بێت
راوێژكارێكی‌ مه‌سعود بارزانی‌: پارتی‌ تا 1ـی‌ 4 چاوه‌رێی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات .. یه‌كێتی توشی "غرور" بووه‌

شه‌ن پرێس:
راوێژكارێكی‌ مه‌سعود بارزانی‌،سه‌رۆكی‌ پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی‌ تا 1ـی‌ 4 چاوه‌رێی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات، هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ و یه‌كێتی ده‌خاته‌ دواوه‌.

ئازاد جوندیانی ڕاوێژكاری مه‌سعود بارزانی له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت،" یه‌كێتی توشی "غرور" ببوو پێویسته‌ دابمركێته‌وه‌،"ده‌یه‌وێت زۆرترین "نوقرچك" له‌ پارتی بگرێت، ئه‌م چه‌ند مانگه‌ پارتی زۆر به‌ته‌حه‌موله‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئیجابی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه‌،پارتی له‌ ڕووی ژماره‌ی كورسی و ژماره‌ی ده‌نگ و هه‌بونی سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای وه‌ك كاك مه‌سعود بارزانی حساب بكه‌ی حیزبی "برا گه‌وره‌"یه‌، ئێ "برا گه‌وره‌"ش ده‌بێت كه‌مێ به‌سۆز بێت له‌گه‌ڵ برا بچوكه‌كانی تر.

ڕاوێژكاری ڕوناكبیری و سیاسی ( مه‌سعود بارزانی) ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" یه‌كێتی تا ئێستا تاكه‌ هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكومه‌ته‌،به‌ڵام هه‌موو كات ئه‌م داخرانه‌ مه‌رج نیه‌ سودی هه‌بێت به‌ڵكو هه‌ندێك جار ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت سوڕان و دواكه‌وتن-ی به‌دوادا دێت، بۆیه‌ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر تا 4/1 یه‌كێتی هه‌روا بڕوات دڵنیام پارتی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ و یه‌كێتی ده‌خاته‌ دواوه‌ پڕۆسه‌كه‌ ده‌ڕوات ئه‌وكات ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بۆ یه‌كێتی دانراوه‌ یا به‌ به‌تاڵی ده‌هێڵرێته‌وه‌ یا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی زۆر ترسناك ده‌بێت وه‌ بۆ پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش من ناڵێم مه‌ترسیدار ده‌بێت به‌ڵام حاڵه‌تێكی خۆش نابێت، بۆیه‌ یه‌كێتی له‌م 10 ڕۆژه‌ی ماوه‌ ئه‌و گرێ و كێشانه‌ی ناوخۆی خۆی یا ئه‌و گڕێ كوێرانه‌ی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دروستی كردووه‌ ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ دواجار ئه‌وه‌ی زیان ده‌كات یه‌كێتیه‌، نه‌ك پارتی و گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر كه‌به‌شداری ڕاسته‌قینه‌یان ده‌بێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا."

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو