ئایا مرۆڤ ددانه‌كانی ڕاست بكاته‌وه‌ و له‌یه‌كیان نزیك بكاته‌وه ?‌

هەواڵی / 18/3/2019 213 جار بینراوە

ڕاستكردنه‌وه‌ی ددان ونزیك كردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری
شێخ صاڵح الفۆزان



ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ صاڵح الفوزان كرا
پرسیار :  ئایا دروسته‌ مرۆڤ ددانه‌كانی ڕاست بكاته‌وه‌ و له‌یه‌كیان نزیك بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك دوور نه‌بن ؟


وه‌ڵام :  ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه‌ كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناڕێكی و ناشیرینیه‌ك له‌ ددانه‌كانیدا هه‌بوون و پێویستی به‌چاككردن ده‌كرد ئه‌وه‌ قه‌یدی ناكات ودروسته‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به‌وه‌ نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ دروست نییه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌لكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ له‌ ده‌ستكاری كردنی ددانه‌كان و شاش كردنیان بۆ جوانی، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وه‌ها كارێكیش كردووه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ كارێكی بێهوده‌ وگۆڕینی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ بۆ عیلاج وچاره‌سه‌ركردن بوو یان بۆ لابردنی ناشیرینیه‌ك بوو له‌ده‌موچاو ڕوومه‌تیدا، یان پێویست بوو بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و دانانه‌ی ڕاست نه‌كرده‌وه‌ نه‌یده‌توانی نان بخوات ئه‌وه‌ له‌م حاله‌ته‌دا قه‌یدی ناكات وهیچ ئیشكالێكی تێدا نییه‌ ..
خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌ .

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو