#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

حوكمی ڕاگرتنی سه‌گ بۆ جوانی و یاری وگه‌مه‌كردن

هەواڵی / 18/3/2019 326 جار بینراوە

حوكمی ڕاگرتنی سه‌گ بۆ جوانی و یاری وگه‌مه‌كردن

شێخ صاڵح الفۆزان


شه‌ن پرێس :
ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ صالح الفوزان كرا :
پرسیار : من چه‌ند سه‌گێكی ڕاوم هه‌یه‌، وهه‌میشه‌ له‌ماڵه‌وه‌ گه‌ڵمدان ته‌نانه‌ت له‌كاتی خه‌ویشدا له‌گه‌ڵ خۆمدا له‌ یه‌ك ژوردا ده‌یانخه‌وێنین، ئایا من گوناهبار ده‌به‌م به‌هۆی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و سه‌گانه‌ ؟

وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری كردووه‌ له‌ ڕاگرتنی سه‌گ بۆ سێ مه‌به‌ست نه‌بێت : یان بۆ ڕاوكردن، یان بۆ لای ئاژه‌ڵ بێت، یان بۆ پاسه‌وانی بێت، جا بۆیه‌ ڕاگرتنی سه‌گ بۆ یه‌كێك له‌م سێ مه‌به‌سته‌ هیچی تێدا نییه‌ ومرۆڤ پێی گوناهبار نابێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ سه‌گ له‌گه‌ڵتدا بێت له‌ماڵه‌وه‌ وله‌كاتی خه‌و ژووری نووستندا ئه‌وه‌ من هیچ به‌پێویستی نابینم وجێگایه‌كی تری بۆ دابین بكه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت وهیچ پێویستیش به‌وه‌ها كارێك ناكات، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « لا تدخل الملائكة بيتاً فيه كلب » [رواه الإمام البخاري في ‏‏صحيحه] واته‌ : فریشته‌كان ڕوو ناكه‌نه‌ ماڵێك كه‌ سه‌گی تێدا بێت .

له‌م حوكمه‌ گشتگیره‌ش هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌كی تێدا نابینرێت ئیلا ئه‌و جیاكردنه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌و سێ كاره‌ی كه‌ باسمانكرد ڕێگای به‌ڕاگرتنی سه‌گ داوه‌، بۆ ڕاوكردن ولای ئاژه‌ڵ وپاسه‌وانی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی لێ وه‌رناگیرێت كه‌ ده‌بێت ئه‌مانه‌ هه‌ر له‌ماڵدا بێت .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشاره‌زاتره‌.

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز



زۆرترین بینراو