#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

ئەو سێ سەوزەی کە هەرگیز ناهێڵی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بیت

هەواڵی / 16/3/2019 2048 جار بینراوە

ئەو سێ سەوزەی کە هەرگیز ناهێڵی تووشی جەڵتەی مێشک و دڵ بیت

سیـــــــر و پـــــــیاز و بیبەری تیــــژ توون

۱٭- فشاری خوێن کەم دەکاتەوە .
۲٭- کۆڵیستڕۆڵ ،چەوری لە خوێن ناهێڵی .
۳٭- یارمەتــی هەرسکردن دەدات .
٤٭- لەقەڵـــەوی دەتـــــــپارێـــزێ .
٥٭- خوێن لە مەیــــیــن دەپارێـــزێ .
٦٭- لە نەخۆشی شەکرە دەتــپارێزێ چونکە شەکر سووتێنە.
۷٭- هەرچی میکڕۆب و ڤایرۆسی شێرپەنجە هەیە ، دەیکوژێ و نایهێڵێ ٫نامێنێ لە گەدەوە تا دەگاتە دەرچە.



سوده‌كانی ســــــــــــــیــــر بزانه‌ :-

1- دژی‌ ڤایرۆسی‌ تاعونە
2- خوێن پاك دكاته‌وه‌
3- په‌ستانی‌ خوێن داده‌به‌زێنێ‌
4- دڵ چالاك و به‌ هێز ده‌كات
5- كرمی‌ گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ ده‌كوژَێت
6- ئاره‌زوی‌ هاوسه‌ری‌ زیاد ده‌كات(سكس)
7- به‌ سوده‌ بۆ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی‌ وهه‌ناسه‌ توندی‌
8-دژی‌ هه‌وكردنی‌ ڕیخۆڵه‌یه‌
9- كرمی‌ اكسیورپ + اسكارس ده‌كوژێ‌
10- ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌مانی‌ كڕێشی‌ سه‌ر
12- گه‌رمی‌ هێنه‌ره‌ بۆ له‌ش
13-هه‌رسی‌ خواردن له‌ گه‌ده‌دا ده‌كات
14- ناوده‌م پاراو ده‌كات و زوو توونیت نابێ‌
15- میز هێنه‌ره‌ به‌ سووده‌ بۆ لم و به‌ردی‌ گورچیله‌
16- دژه‌ ژه‌هری‌ پێوه‌دانی‌ ژه‌هراویه‌ كانه‌
17- پوك وددان به‌ هێز ده‌كات
18- وریا كه‌ره‌وه‌یه‌
19- بۆ لاوازی‌ به‌ سووده‌
20- چالاكی‌ به‌ دڵ ده‌دات و لێدانی‌ ڕێك ده‌خات
21- مێشك به‌ هێز ده‌كات
22- ده‌ماره‌ كرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌
23- دژی‌ میكرۆبی‌ شێر په‌نجه‌ ( سرگان ) ه‌ یان گه‌شه‌ی‌
ده‌وه‌ستێنێ‌
34- چاو ڕۆشن ده‌كات وبینایی‌ به‌ هێز ده‌كات
25- بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ناهێڵێ‌
26- به‌ سووده‌ بۆ باداری‌ وڕوماتیزمه‌
27- ده‌بێته‌ هۆی‌ چاك بوونه‌وه‌ی‌ ژانه‌ سه‌ر
28- گه‌شه‌ به‌ كۆرپه‌ڵه‌ ده‌دات
29- شه‌كره‌ی‌ خوێن ڕاده‌گرێ‌ ...


سوده‌كانی پـــــــــــــــــیــــــاز بزانه‌ :-
پیازی وشك دژه شێرپه‌نجه‌یه‌
پیاز یه‌كێكه‌ له‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی دژه‌ زینده‌یی سروشتییه‌ (antibiyotik) سووده‌كانی هه‌ژمار ناكرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردووه‌‌ كه‌  پیاز رێگرێكه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان.

رێكخراوه‌كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ كۆلێژی كومامۆتۆ له‌ یابان كراوه و‌ ئه‌و راستیه‌ زانستییه‌ی ده‌رخستووه‌ بۆیه‌ وه‌ك هۆشیارییه‌ك بۆ هه‌موو جیهان رێكخراوه‌كه‌ سوده‌كانی پیاز بڵاو ده‌كانه‌وه‌.
 
زانایانی كۆلیژی ناوبراو ده‌ڵێن: "ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان بووینه‌ پیاز بخۆن و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێ دوورن بن له‌ و نه‌خۆشیه‌ با پیاز بخۆن".

پیاز ڕیژهیهکی زۆر کانزاکانی تێدایه بهتایبهتی فۆسفۆر و کالیسێۆم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سودانه‌ی باسمانكرد بۆ ئافره‌تان، هاوكات سوودی ههیه بۆ چاوهکان و دهبێته هۆی بههێزکردنی توانای بینین.


سووده‌كانی بیبه‌ری تون بزانه‌ :-

پزیشكان ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گرنگی به‌خواردنی بیبه‌ری تون ده‌ده‌ن، چونكه‌ پێیانوایه‌ زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها رێنماییش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی بیباری سور به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان لێ نییه‌ با هه‌وڵبده‌ن رابێن له‌سه‌ر خواردنی.

پزیشكان ده‌شڵێن كه‌ بیبه‌ری تون سوودی هه‌یه‌ بۆ فشاری خوێن، هه‌روه‌ها پێكهاتووه‌ له‌ڤیتامینی ئه‌ی و سی و مادده‌یه‌كی تریشی تێدایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی خوێن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی بۆ ته‌ندروستی دڵ سوودبه‌خشه‌و رێگریش ده‌كات له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ.

له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌سه‌ر خواردنی بیبه‌ری تون ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ مادده‌یه‌ك له‌مێشكدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ وا له‌مرۆڤ ده‌كات دڵخۆش ببێت، كه‌واته‌ له‌كاتی بێتاقه‌تیدا گرنگی به‌خواردنی بیبه‌ری تون بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بیت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌یه‌.

پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی بیبه‌ری تون له‌كاتێكدا گرنگی به‌ دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌یت، چونكه‌ خێراتر خواردن هه‌زم ده‌كات.


زۆرترین بینراو