#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

ئەردۆغان گەورەترین نەخۆشخانەی لەسەر ئاستی ئەوروپا كرده‌وه‌ .

هەواڵی / 14/3/2019 302 جار بینراوە

ڤیدیۆ : سێیەم گەورەترینی جیهانە!
ئەردۆغان گەورەترین نەخۆشخانەی لەسەر ئاستی ئەوروپا كرده‌وه‌ .

شه‌ن پرێس :
ئەردۆغان گەورەترین نەخۆشخانەی لەسەر ئاستی ئەوروپا و سێیەم گەورەترین نەخۆشخانە لەسەر ئاستی جیهانی کردەوە!
نەخۆشخانەکە ناوی (شاری پزیشکیی ئەنقەرە)یە، و تێچووەکەی یەک ملیار یۆرۆ بووە و سێ هەزار و ٨١٠ قەرەوێڵەی هەیە و ڕووبەرەکەی هێندەی ١٠٠ یاریگا دەبێت! لە توانایدایە ڕۆژانە پێشوازی لە ٣٠ هەزار نەخۆش بکات!
ڕەخنەگران دەڵێن، گەورەیی نەخۆشخانەکە دەبێتە هۆی کێشەی لۆجستی و ئەردۆغان دەڵێت، ئەوانەی دژی ئەو جۆرە نەخۆشخانەیەن، دژی هەموو پرۆژەکانن کە لەلایەن حکومەتەوە کراون!
ئەردۆغان لەبارەی ڕەخنەگرانی پرۆژەکەوە وتیشی، "ئەوان دژی پرد، ڕێگا خێراکان، تونێک، فڕۆکەخانە، هێڵی خێرای شەمەندەفەر، نەخۆشخانە و قوتابخانەکانن، بەڵام هەر ئەوانن کە زۆرترین کات لەم پرۆژانە سوودمەندن."
بڕیارە مانگی داهاتوویش یەکێک لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی جیهان لە ئیستانبوڵ بکرێتەوە!
هاوکات بڕیارە لە داهاتوودا ٣٠ نەخۆشخانەی تریش هەر لە ئەنقەرە دروستبکرێن!

 

ئاماده‌كردنی : كۆشش بێستانسوری