#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

نیشانەكانی كەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ لە لەش دا

هەواڵی / 14/3/2019 609 جار بینراوە

 نیشانەكانی كەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ لە لەش دا

شه‌ن پرێس :
چەورییەکانی ئۆمیگاسێ بۆ تەندروستی و سەلامەتی ئێمە پێویستە، بەڵام هەندێ کەس بەتایبەت لەناو خانماندا دووچاری کەمبوونەوەی دەبن و ئەمەش هەست بە بێ خەوی و ووشک بوونەوەی پێست و زۆر جار بەرەو نەخۆشییەکانی دڵ و چەندین نەخۆشی دیکەت دەکاتەوە، بەڵام جێی نیگەرانی نی یە چونکە ئەم کەمبوونەوەیە بە کۆڕانکاری سادە لە خۆراکدا لەناو ببەین.

1.ووشک بوونەوەی پێست: یەکێک لە پاڵنەرە گەورەکانی پێستی تەندروست بوونی ئۆمیگا سێیە کە بەشێوەیەکی سروشتی دروستکەری دیواری خانەکانێتی هەرچەنێک کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ زیاد بکات ووشکی پێستەکە زۆرتر دەبێت، هەربۆیە ئۆمیگا سێ یارمەتی مەوادی خۆراکی پێست دەدات و رەنگی جوان و درەوشاوە دەبەخشێتە پێست.

2.کاریگەری لەسەر قژ: ئۆمیگا سێ دەبێتە هۆی درەوشانەوەی قژ و و بە چەورییەکانی موو لە موخۆرکە و ووشک بوونەوە دەپارێزێت.

3.نینۆکە شکاوەکان: نینۆکە نەرمەکان و ئەو نینۆکانەی درزیان تی دەبێت یاخوود دەشکێن هۆکارەکەی کەمی چەوری ئۆمیگا سێیە ئەمەش بە خواردنی ماسی چەوریدار دەتوانیت لێی ڕزگار ببیت.

4.کەم خەویی: ئەو کەسانەی کە بڕی پێویست چەوری ئۆمیگا سێ لە جەسنەیاندا هەیە، ئەوکەسانە خەوی قوڵ و ئارامیان هەیە ئەمەش وادەکات بەیانیان مێشک و تاقەتێکی باشیان هەبێت بە پێچەوانەوە کەمبوونەوەی تەرکیز (سەرنجدان) ئەگەر بڕی پێویست ئۆمیگا سێ لەجەستەدا نەبێت.

5.ماندوێتی: هەستکردن بە ماندوێتی دەکرێ هۆکاری تری هەبێت بەڵام شکی تیا نیە کەمبوونەوەی ئۆمیگا سێ هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ماندوێتی لەبەرامبەردا سفرەو خوانتان دەوڵەمەند بکەن بە خواردنی ماسی چەوریدار.
ئاماده‌كردنی : محمد رسول