#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

پەرلەمانتارێكی كورد هۆشداری دەدات لەبارەی نەناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق

هەواڵی / 14/3/2019 577 جار بینراوە

یاسای بودجه‌ به‌لاڕێدا ده‌برێت
ئەحمەد حاجی رەشید: هەوڵێك هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی مادەی 10ی یاسای بودجە
پەرلەمانتارێكی كورد هۆشداری دەدات لەبارەی نەناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق
شه‌ن پرێس:

پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرای دەكات رادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بەحكومەتی ناوەندی، نیگەرانی لایەنە عیراقیەكانی لێكەوتوتەوە بەو هۆیەشەوە هەوڵ دەدرێت ئاستەنگ بۆناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عیراق دروست بكرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی داراییە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستێكدا لە فەیسبوك رایگەیاند: لەدواین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم باس لەوەكراوە كە كەنەوت رادەستی بەغداد ناكەن.

راشیگەیاند: ئەو هەواڵە گەیشتوەتە هەندێك لە لایەنە سیاسیەكانی عێراق هەر بۆیە هەوڵی بەلارێدابردنی بڕگەی جیم لەمادەی 10 ی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆساڵی 2019 دەدرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی كردووە، بەرپرسانی هەرێم پەلە بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.