#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

وتەبێژی پارتی: سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و ناكرێت هەر چاوەڕێ بین

هەواڵی / 14/3/2019 152 جار بینراوە

تا حکومەت پێکبهێنێت
وتەبێژی پارتی: سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و ناكرێت هەر چاوەڕێ بین

شه‌ن پرێس:
وتەبێژى پارتى ڕایگەیاند، لە ئێستادا دەیانەوێت سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردێت، دواتر ئەو جیاوازییەی لە بۆچوونى لایەنەكاندا لەسەر یاسای سەرۆكایەتی هەیە، لە كاتی نووسینەوەی دەستووردا گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن.

مەحموود محەمەد وتەبێژى پارتى بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەى ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە ئێستادا دەیانەوێت کاری لەسەر بکەن كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و دیاریكردنی سەرۆكی هەرێم و ناوهێنان و راسپاردنی سەرۆكی كابینەی نۆیەمە، تا حکومەت پێکبهێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، "سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە و ناكرێت هەر چاوەڕێ بین".

لە بارەى دواین کۆبونەوەشیان لەگەڵ یەکێتى ئاماژەى بەوەکردووە، لە كۆبوونەوەکەدا بەڕاشکاوانە قسەیان كردووە و یەکێتیش پێویستی بەوە بووە، كە بڕۆنەوە و لەسەر ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی لە نێوان هەردولا هەبووە لە ناوخۆی خۆیاندا كۆببنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە (١٢ی ئازاری ٢٠١٩) پارتی و یەکێتى لەسەر دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى نۆی حکومەتى هەرێم لە هەولێر کۆبونەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بەبێ هیچ ئەنجام و ڕێککەوتنێکى نێوانیان کۆتایی هات و هێشتا دیار نییە کەى هەردوولا کۆبونەوەى دیکە ئەنجام دەدەن.