# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

بەڕێوەبەری قوتابخانەیه‌ك لە قەزای رانیە 78 ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت

هەواڵی / 13/3/2019 327 جار بینراوە

بە رێكاری یاسایی پارەكەی گێڕایەوە
بەڕێوەبەری قوتابخانەیه‌ك لە قەزای رانیە 78 ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت
شه‌ن پرێس:
ئەمڕۆ مامۆستایەك لە قەزای رانیەی سەر بە ئیدارەی راپەڕێن لەكاتی وەرگرتنی موچەی قوتابخانەكەی بڕی زیاتر لە 78 ملیۆن دینار زیادە وەردەگرێت و دواتر دەگەڕێنێتەوە بۆ حكومەت.

مامۆستا رۆشنا تۆفیق حەمە،بەڕێوەبەری قوتابخانەی (ئـارین)ە لە ناحیەی حاجیاوای قەزای ڕانیە، لە بارەی وەرگرتنی ئەو بڕە پارە زیادەیە و چۆنیەتی گەڕاندنەوەی بۆ حكومەت بە خەندان-ی راگەیاند: "ئەمڕۆ كاتێك سەردانی بانكم كرد بۆ وەرگرتنی موچەی كارمەندان و مامۆستایانی قوتابخانەكەمان، ئەو چەكەی بۆمكرابو بڕەكەی 86 ملیۆن و 113 هەزار دینار بو، لەكاتێكدا دەبو 8 ملیۆن و 600 هەزار دینار بوایە".

وتیشی:"كاتێك پارەكەم وەرگرت،توشی سەرسوڕمان بوم،راستەوخۆ كارمەندی ئەو بانكە و پەروەردەمان لێ ئاگاداركردەوە و دواتر بە رێكارێكی یاسایی پارەكەمان گێڕایەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

ئەم روداوە لە كاتێكدایە دوێنێ لە شاری سلێمانی لەدوای وەرگرتنی موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شار، باندێك هەستان بە رفاندنی سەرجەم پارەكە كە زیاتر بوو لە یەك ملیارو 500 ملیۆن دینارو شەوی رابردو هێزە ئەمنیەكان و دژە تیرۆری سلێمانی توانیان ئەندامانی ئەو باندە دەستگیربكەن و سەرجەم پارە رفێنراوەكە بگەڕێننەوە بۆ خەستەخانەی شار.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو