# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

فازل میرانى: چاوەڕوانى یەکێتى دەکەین کاندیدێک بۆ سەرۆکى پەرلەمان دیاریبکات

هەواڵی / 13/3/2019 159 جار بینراوە

سەرۆکى پەرلەمان پشکی یەکێتییە
فازل میرانى: چاوەڕوانى یەکێتى دەکەین کاندیدێک بۆ سەرۆکى پەرلەمان دیاریبکات
شه‌ن پرێس:
فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتنەکەیان پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پشکی یەکێتییە و چاوەڕوانى ئەو حزبە دەکەن کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە دیاریبکات .

ئەمڕۆ چوارشەممە فازڵ میرانى لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى پارتى ئاماژەى بەوەکردووە، دوێنێ کۆبوونەوەیەکى ڕاشکاوانەیان لەگەڵ یەکێتى کردووە و ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەى کۆبوونەوەکانیان بەردەوامى پێبدەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، کۆبوونەوەکەى دوێنێیان لەگەڵ یەکێتى ڕاشکاوانەتر بوو و ئەو حزبە چەند داواکارییەکیان لە پارتى بە ژمارە و بە ناو کردووە و داواکارییەکانیان وەرگرتووە.

 ئەوەش لەکاتێکدایە،رۆژی دووشەممە (٤ی ئازاری ٢٠١٩) بە ئامادەبوونی هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و بەغدا ئیمزا کرا.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو