#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ی كه‌ پاره‌كه‌ی (نه‌خۆشخانه‌ی شار)یان دزیبوو ببینه‌ .

هەواڵی / 13/3/2019 2180 جار بینراوە

وێنه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ی كه‌ پاره‌كه‌ی (نه‌خۆشخانه‌ی شار)یان دزیبوو ببینه‌ .


به‌یانی‌ ئه‌مرۆ پاره‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ (شار)ی‌ سلێمانی‌ كه‌ دوێنێ دزرا؛ دۆزرایه‌وه‌و ميدياى گه‌لی كوردستانی سه‌ربه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وێنه‌ی به‌شێك له‌و بانده‌ی راگه‌یاند كه‌ تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه‌.

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارە و مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گەڕێندرایەوە و تاوانبارانیش دۆزراونەتەوە.

هاوكات له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ هاوبه‌شی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ سلێمانی‌‌و به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، دۆزینه‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران راگه‌یه‌نرا.

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا، زانیاری‌ له‌سه‌ر بانده‌كه‌و چۆنێتی‌ دزینی‌ پاره‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بانده‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتبوون‌و 80%ـی‌ بانده‌كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانی‌ كوشتن‌و دزی‌و خراپه‌كارییان هه‌بووه‌و سه‌رجه‌میشیان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌.

 حه‌سه‌ن نووری، به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ راشیگه‌یاند، بانده‌كه‌ پێش ده‌ رۆژ پیلانیان بۆ ئه‌م تاوانه‌ داناوه‌و ئۆتۆمبیلی‌ تایبه‌تیان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كرداره‌كه‌ كریوه‌.

راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی‌ بانده‌كه‌ ماڵی‌ له‌ نزیكی‌ بانقه‌كه‌یه‌و له‌و رێگایه‌وه‌ چاودێری‌ كاتی‌ دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی‌ كردووه‌و زانیاری‌ كۆكردوه‌ته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیكرد، ره‌نگه‌ بانده‌كه‌ " به‌ناراسته‌وخۆ" له‌ رێگای‌ كه‌سێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ زانیارییان له‌سه‌ر كات‌و شوێن‌و چۆنێتی‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌كه‌ له‌ بانق وه‌رگرتووه‌.

هاوكات له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا راگه‌یه‌نرا، پاره‌كه‌ لێی‌ ده‌رنه‌هێنراوه‌و كه‌می‌ نه‌كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ دانانی‌ خاڵی‌ پشكنین له‌ شه‌قامه‌كانی‌ ناوشارو ئه‌و شه‌قامانه‌ی‌ كه‌ له‌شار ده‌رده‌چن، دزه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌و توانرا له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر بانده‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن‌و دواین كه‌سیان ئه‌م به‌یانییه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ووتیشی‌، سه‌رجه‌م بانده‌كه‌ كوردبوون.