# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

لە ئەمریكا سوننەتێكی پێغەمبەر لەسەر شێرپەنجە سەلمێنرا

هەواڵی / 13/3/2019 815 جار بینراوە

  لە ئەمریكا سوننەتێكی پێغەمبەر لەسەر شێرپەنجە سەلمێنرا

 

وەزیری پێشووی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە موعجیزەیەكی ناو قورئانی پیرۆز دەربارەی ڕۆژوو گرتن دەكات و دەشڵێت: “توێژینەوەیەكی ئەمریكی بەڕۆژووبوونی وەك چارەسەری شێرپەنجە سەلماندووە، كە سوننەتی پێغەمبەرە”.
عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “توێژینەوەیەكی زانستی ئەمریكی دەریخستووە، كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەی ٨ تا ١٦ كاتژمێر خۆی لە خواردن و خواردنەوە دەگرێتەوە، لەشی مرۆۆڤ هەڵدەستێ بە پڕۆسەی پاككردنەوەی خۆی و نەهێشتنی سەرجەمی خانە شێرپەنجەییەكان و خانەكانی پیری یان زەهایمەر و پارێزگاری لە گەنجێتی و دژایەتی نەخۆشییەكانی شەكرە و فشاری دڵ دەكات”.
ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەمەش لە ڕێگەی دروستكردنی جۆرە پرۆتینێكەوە، كە لە دەوری خانە مردووە شێرپەنجەییەكان كۆدەبێتەوە و دەیگۆڕی بۆ شێوەیەك، كە لەش سودیان لێوەربگرێت هاوشێوەی ئەو پڕۆسەیەی، كە لە دووبارە سود لێوەرگرتنەوەی خاشاكدا هەیە و بە ڕیسایكلین ناسراوە” .
وەك عەبدولستار مەجید ئاماژەی پێ‌ كردووە، توێژینەوەكە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات، كە هەفتەی دوو بۆ سێ ڕۆژ خۆیان برسی و تینوو بكەن بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٦ كاتژمێر.
دەشڵێت: “پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە، ئەوەتا پێغەمبەری پێشەوامان درود و سەڵامی خوای لەسەربێت خۆی هەموو دوو شەممە و پێنج شەممەیەك بە ڕۆژوو بووە و ئەوەش بۆ ئومەتەكەی بۆتە سوننەتێكی گەورە و پیرۆز و پاداشتی زۆر گەورەی بۆ دانراوە”.
عەبدولستار مەجید جەختیشی كردۆتەوە، تا دونیا بەرەو پێشتر بچێ و زانست زیاتر گەشە بكا و پەی بە نهێنیەكان زیاتر ببات، زیاتر ڕاستی و دروستی ئەم ئاینە پاكەمان بۆ دەردەكەوێ و لە هەر توێژینەوەیەكیشدا هەزاران بەڵگە لەسەر پێغەمبەرایەتی موحەمەد (د.خ) دەردەكەوێت .


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو