# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

بەراوردی نێوان چوارساڵی فواد مەعسوم و چوار مانگی بەرهەم سالح

هەواڵی / 12/3/2019 586 جار بینراوە

بەراوردی نێوان چوارساڵی فواد مەعسوم و چوار مانگی بەرهەم سالح
ڕاپۆرتێکی بەدواداچونی شیکاریی

شه‌ن پرێس :
ڕاپۆرتی شیکاری : کەمال ئەسکەندەر
شەوی سێ شەممە 2018/10/2 سەرۆک کۆماری نوێی عێراق (د. بەرهم سالح)لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا ، بەفەرمی بووە سێهەمین سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر پشکی کورد, کەمێژووی دیاری کردنی پشکەکان لەنێوان عێراقیەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005 لەدوای ڕوخانی ڕژێمی حزبی بەعس و کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتەکەی سەدام حسێن سەرۆکی لەسێدارە دراوی عێراق ، ئەمەو ئەوسا بەسەر پەرشتی پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لەعێراق بەتەوافوق لەنێوان عێراقیەکان بە مەبەستی ڕازی کردنیان و بونیادنانەوەی ووڵاتە وێران بوەکەی دوای سەدام حسێن، دوای چەندین کۆبونەوەی درێژخایەن دابەشکردنی پۆستە باڵاکان ئەنجام درا کە دیارترینیان سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق بوو بەم شێوەیە : سەرۆک کۆمار بۆ کورد ، هەروەها شیعە سەرۆک وەزیران و سوننەش سەرۆکی پەرلەمانیان وەرگرت ، ئەو جۆرە تەوافوقە تاقیكراوەتەوە لە چیكۆسلۆڤاكیاو قوبرس و لبنان …ئێستا لەعێراقیش بەرێوەیە .

د.بەرهەم ساڵح لەژیانی سیاسی دا بەوە ناسراوەتەوە خاوەن کەسایەتیەکی کاریزمی دوور لەدەمارگیری یە ,شارەزاییەکی دیپلۆماسی پتەوی هەیە ، لەکاتێک دا عێراق سروشتی واهاتوە پێکهاتە و ئاین و نەتەوەو مەزهەبی جیای لەخۆگرتوە ، بۆیە هەر لەسەرەتاوە لەلایەن چاودێرانی سیاسی جۆرێک لەگەشبینی بۆ عێراقی سەردەمی بەرهەم ساڵح خوێندنەوەی بۆ کرا ، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کراوەیی و دوور لەدەمارگیری کەسایەتی سەرۆکی نوێی ووڵات ، هەر بۆیە بەرهەم ساڵح لەیەکەمین وتاریدا وەک سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند “لەمەودوا نابم بە سەرۆکێک بۆ تاقمیکی دیاریکراو یان کۆمەڵێک ، بەڵکو دەبم بە سەرۆکی هەموو عێراقییەکان ووتيشى ڕێنمایش تەنها لەعێراقیان وەوردەگرم .

ئەمەو لە خولی دووەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەرکەوتنی بە دەستهێناو و توانی ٢١٩ دەنگی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێت و ڕکابەرەکەی فوئاد حسین ٢٢ دەنگی بە دەستهێنا و ٢٤ دەنگی پوچەڵ و ٧ دەنگی سپی هەبوون، ئەمە لەکاتێک دایە لەخولی پێشوودا د.فواد مەعسوم بەڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی وسەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان بە بەدەست هێنانی ۲۱۱ دەنگ بوو بەسەرۆک کۆماری عێراق. لەگەڵ ئەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەوە دەناسرێتەوە کە خاوەنی کەسایەتیەکی نەرم لەڕووی سیاسی یەوە و پیاوێکی بەڕێز و بەناوبانگە ، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجی خەڵک و چاودێران بوە ئەوەیە چاوەڕێی زیاتری لێدەکرا، لەسەردەمی ئەو چەندین كۆستی گەورە هاتنە پێش ، لە پێش هەمویان لەدەستدانی كەركوك وناوچە دابڕێنراوەكان لەدوای ریفراندۆم ، كەمتر سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەم سەركردایەتی كوردستانیش لە گوێ وحەمدی بوون، لەسەردەمی مام جلالیش ئەو تێبینیە بونی هەبوە ،كە هەردوولایەنی مالكی و بارزانی وەک پێویست پابەند نەدەبوون بە ڕێنمایی مام جلال وەك سەرۆك كۆمار ، بۆیە بەردەوام بۆشاییەک لەنێوانیان دا بەئاشکرا بونی هەبوە . بەچاوخشاندنەوە بەسایتی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار ئەوە ڕووندەبێتەوە کە سەرۆک کۆماری نوێی عێراق خاوەنی سەدان چالاکی هەمەجۆرە کە سەردانی ووڵاتانی دراوسێ وجیهان و سەدان پێشوازی نوێنەری ووڵاتان و حزب وچین و توێژو پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق لەخۆدەگرێ ، سەرەڕای چەندین کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و دامەزراوەکانی تری دەوڵەت و ڕێکخراوەکان ، جگە لەئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی فراوانی نیشتمانی لەسەر ئاستی حزب و لایەن و پێکهاتە جیاوازەکان لەسەر ئاستی ووڵات ، هەروەها سەردانی مەیدانی و بەشداری دەیان چالاکی جیاواز .


ئەم چالاکی و جموجۆڵانەی د.بەرهەم ساڵح بەراورد بە (٤) مانگی دەست بەکاربونی لەپۆستی سەرۆک کۆمار کەماوەیەکی کەم وجموجۆڵێکی زۆرو جۆری دەردەکەوێ ، دەکرێ ئومێدی داهاتوی لەسەر هەڵبچنرێ و لەسەر ئاستی دەرەوە ببێتە مایەی سەقامگیری ووڵات وگێڕانەوەی پێگەی عێراق ، هەروەها بۆ ناوخۆ ئەنجامەکەی دروست کردنی ئاشتەوایی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بێ. بەراوردی نێوان سەرۆک کۆماری پێشوو لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق لەڕووی جۆری وچەندیەتی، هەر چەند نەگونجاو ونادادگەرانەیە بەراورد و هەڵسەنگاندنی نێوان ماوەی سەرۆکایەتی (٤) مانگ بە(٤) ساڵ ، بەڵام بەسەرنج دان لەئەرشیفی سایتی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار دەردەکەوێ جیاوازیەکان لەڕووی ژمارەو جۆری چالاکیەکان و لەڕووی دبلۆماسی و کرانەوە بەڕووی ووڵاتان و سەردانی و پێشوازیەکان لەئاستی لوتکەدا لەگەڵ ووڵاتان دەردەکەون ،بۆ نمونە ئەگەر سەردانە فەرمیەکان بۆ وڵاتان وەربگرین کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بەسەر پێگەی عێراق لەڕووی دیپلۆماسیەوە ، بەپێ ئەو داتایانەی لەسایتی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکراوەتەوە سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق لەماوەی (٤) ساڵ دا سەردانی (۱۳) ووڵاتی کردوە لەوانە ( سعودیە، سۆماڵ، کوێت، پۆڵونیا، ئێران، میسر ، تونس، سعودیە، ئوردن، ئیسپانیا، سودان، کوێت،مەغریبی عەرەبی) ٫ بەڵام سەرۆک کۆماری نوێی عێراق تەنها لەماوەی (٤) مانگی سەرۆکایەتی دا سەردانی (۱۱) ووڵاتی کردوە لەوانە ( فەڕەنسا، (۲)سعودیە، قەتەر، تورکیا، ئیتاڵیا ، فاتیکان، ئێران، ئوردن، کوێت، ئیمارات)، هەروەها لێک نزیک کردنەوە و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان عێراقیەکان بەسەرجەم پێکهاتەو نەتەوەو مەزهەبەکانەوە کاریگەریەکان لەئێستادا زیاتر دەردەکەون .


هەرچی لەئێستادايە جۆرێک لەتۆکمەیی لەنێوان هەر سێ سەرۆکایەتیەکە بەدی دەکرێ لەئاستی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان ، کە یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی دەگەڕێتەوە بۆ لێکچونی سروشتی کەسایەتی هەر سێ سەرۆک لەڕووی کرانەوە و خۆدوورگرتن لەدەمارگیریەکان .


سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق بەبەراورد بەدەسەلاتەكانی کە لەدەستوری عیراقدا دیاری کراوە كاروبەرهەمەکانی زیاترە لەو دەسەڵاتانەی دەستور پێی داوە ، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار کەخۆی لە (۱۱) خاڵ دەبینێتەوە زیاترەشریفی و پڕۆتۆکۆلین هەروەكو لەخوارەوە تۆماركراون ، بەبەراورد بەو دەسەڵاتانە وادەردەکەوێت کاری هەنگاوی گەورەی ناوە ، کەلێرەدا تیشک دەخەینە سەر چەند جانبێکی کاروچالاکیەکان :


۰۱ لەڕووی دیپلۆماسیەوە عێراق لەپەیوەندیەکانی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهان بەتێڕامان لە سەردان و پێشوازیەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دەستپێکێکی باشی بەرەوپێشوەچونی پێوەدیارە.


۰۲ سەردەمی د.بەرهەم ساڵح کەوتۆتە دوای ڕیفراندۆمەکەی هەرێم کەلەوکاتەوە گرژی و جولاندنی هێز کەوتە نێوان ناوەند و هەرێم ، بەمەش فشارگەلێکی دەستوری بەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم سەپێندرا و پەیوەندیە دبلۆماسیەکانی هەرێم وبەغدا ساردی تەواوی تێکەوت ، هەروەها لە کابینەی پێشوو لەلایەن د. حیدر عبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو ڕێگری لەسەرۆک و وەزیرانی بيانى دەکرا سەردانی هەرێم بکەن ، بەڵام لەئێستادا تۆكمەیی پەیوەندیەکانی نێوان د.بەرهەم سالح لەگەل د. عادل عبدالمهدی رێگەی دیپلۆماسیان بۆ هەریمی كوردستان كردۆتەوە ، لەلایەكی تریش پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا لەبەهێزکردن دایە و هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی دەرکەوتوە.


۰٤ هەرێم زۆر هەوڵیدا کێشەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر بكات ، بەڵام نەیانتوانی و مەرجەکانی تورکیا زۆر قوڕس بوو ، لەدوای سەردانی بەرهەم ساڵح کێشەکە چارەسەرکرا .

5- ئەوەی هەستی پێدەکرێ پەیداکردنی شەعبیەتێکی زۆر لەناو عەرەبەکانی عێراق ، لەکاتێک دا پێشبینی دەکرێ ئەگەر لەو هەنگاوەی بەردەوام بێ ، ئەگەری هەیە لەچوار ساڵی داهاتوو دوبارە وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێتەوە.

6- لە كاتی بەڵێنی كشانەوەی ئەمریكا لە ناوچە كوردیەكانی سوریا و هەڕەشەی توركیا ، سەرۆك كۆمار راستەوخۆ هاتە سەر خەت و توانی كاریگەریەكی زۆری هەبێت لە گەڕانەوەی ترامپ و ئەو هەموو فشارەی لەلایەن كۆنگریس ولایەنەكانی تر كرا ،ئەوانەی باسمان کرد دیارترینی کارەکان ، لەگەل زۆر كاری تر کەئەنجامی داون . ئەو هەژمونەی سەرۆك كۆمار كاریگەریەكی یەكجار زۆریشی بەسەر كوردستان هەیە ،خەریكە بلێین لەو دەمە تاكە زەمانەت بۆ كوردستان (بەتایبەتی لەدوای ریفراندۆم) ئەو هەیئەیەی سەرۆكایەتی عێراقە ، ئەوەی تێبینی دەکرێ سەردانەکەی مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ بەغدا، ئەمەو لەزنجیرەی سەردانەکانی دا چاوەڕێ دەکرا بارزانی لەپێش دا سەردانی د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ی بکردایە ، وەک دەوترێ بەرهەمی زیاتر دەبوو ، ئەو کات پێویستی نەدەکرد سەردانەکانی دیکە ئەنجام بدات ، هەر بۆیە دواتر پارتی هەنگاوێکی حەکیمانەی هەڵگرت بەناردنی شاندێک کەپێک هاتبوو لە (فوئاد حسێن و هۆشیار زێباری ) بۆ سەردانی سەرۆک کۆمار بەمەبەستی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوانیان . لەو دەمەوەی كە دیپلۆماسیەتی كوردی زۆر سست بوە (لەدوای ریفراندۆم) ئەوا تاكە كەناڵی دیپلۆماسی ئەكتیڤ بۆ كورد دیسان دەگەڕێتەوە بۆ هەیئەی سەرۆكایەتی بەغدا …بۆناوەخۆی یەكێتیش كاریگەری زۆری پەیدا كردوەو ئەگەر هەیە لەگەڵ گۆڕان و لایەنەکانی تریش بگەنە دروست كردنەوەی متمانە كە زۆر بەخراپی ڕووخاوە .


بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەندێ لایەنی سەلبیشی هەیە نەیتوانیوە زاڵ بێت بەسەریدا ،تا ئێستا زۆربەی دەوروبەری تەنها لە حزبی خۆی پیكهاتوە، هێشتا نەیتوانیوە پشكداری لایەنەكانی تری وەك گۆڕان وكۆمەل و هەتا پارتیش لەدەوروبەری خۆی دروست بكات ، نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی مەرجەعی هەمولایەنە كوردیەكان بێت لەبەغدا کە ئەگەر بۆ داهاتوو چارەسەری نەکات ڕەنگە ببێتە کۆسپێکی گەورە بۆ هەندێک لەهەنگاوەکانی بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بەپرسی کورد و هەرێمی کوردستان. هاوپێچی دەسەلاتەكانی سەرۆك كۆمار : لەدەستوردا دەسەڵاتەکانی کەخۆی لە (۱۱) خاڵ دەبینێتەوە زیاتر تەشریفی و پڕۆتۆکۆلین هەروەک هاتوە : دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بەپێی دەستور :


1. بە فرمانێكی كۆماری داوا لەپەرلەمان دەكات بۆ كووبونەوە لە ماوەی 15 رۆژ لەدوا پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان( ماددەی 54).

2.داواكاری لە پەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی سەبارەت بە بابەتی تایبەتی دیاریكراو (ماددەی 58).

3. پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمانی عێراق(ماددەی 60).

4.پێشكەشكردنی داواكاری بە پەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌ (ماددەی 61 (8 – ب).

5. ئەندامی دەسەڵاتی جێبە‌جێكردنی ئیتحادییە (ماددەی 66).

6.دەركردنی لێخۆش بوونی تایبەت ، ڕاستاندنی پەیماننامە و ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان ، بەخشینی مەدالیا ، قبوڵكردنی باڵوێزەكان ، دەركردنی فرمانی كۆماری ،ڕاستاندنی فرمانەكانی لە سیدارەدان ، سەركردایەتی هێزە چەكدارەكان بە مەبەستی تەشریفاتی و ئاهەنگێڕی (ماددەی 73).

7.ڕاسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهنانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا لەم كارەی سەركەوتوو نەبوو سەرۆكێكی دیكەی حكومەت بۆ ئەو كارە ڕادەسپێرێت ‌(مادەی 76).

8.لە كاتی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆماری شوێنی دەگریتەوە(ماددەی 81)

9.بە هاوبەشی لەگەل سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پێشنیار پێشكەش بكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستور (126 – یەكەم ).

10.ڕاستاندنی هەموار‌كردنەوەی ماددە دەستورویەكان ( ماددەی 126 دووەم)

11.پەسەندكردن و دەركردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە لە پەرلەمانەوە ڕەوانە دەكرێن بە كۆی دەنگی‌ ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كۆمار ، گێرانەوەی یاسا و بڕیارەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوەیان ( ماددەی 138 – پێنجەم).

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو