#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

وەزیری دارایی هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

هەواڵی / 12/3/2019 332 جار بینراوە

وەزیری دارایی هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

 

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ لێدوان و رونكردنەوەیەكی لەسەر پارە دزراوەكەی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەداوە.

ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بە كەناڵی knnی راگەیاند، بەناوی ئەوەوە رونكردنەوە بڵاوكراوەتەوە لەسەر دزینی پارەكەی سلێمانی دەشڵێت، ئەو هەواڵە دورە لەراستەوە. 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر دزینی مووچەی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەكان لەپەیوەندی دان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە.

ڕێباز حەملان ئاشكراشی كردوە، بەناوی ئەوەوە پەیجی فەسیبوك دروستكراوەو رونكردنەوە بڵاوكراوەتەوە.