#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

شه‌ن پرێس ، كاتی هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوان عێراق و ئێران و هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

هەواڵی / 11/3/2019 356 جار بینراوە

شه‌ن پرێس ، كاتی هه‌ڵگرتنی ڤیزه‌ی نێوان عێراق و ئێران و هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

شه‌ن پرێس :
ڕاوێژكارێكی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرایدەكات، لە مانگی داهاتووەوە ڤیزەی نێوان عیراق و ئێران هەڵدەگیرێت.

پەروێز ئیسماعیلی ڕاوێژكاری ڕۆژنامەوانی سەرۆك كۆماری ئێران لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ” لەسەردانەكەیدا بۆ عیراق، حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەستكەوتێكی گرنگی بۆ هەردوو وڵات لێكەوتەوە كە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە بەخۆڕایی ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق دەدرێتە گەشتیاران و زیارەتكارانی هەردوو وڵات.

وتیشی”هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق ڕێككەوتوون لەسەر دەستپێكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە، ئەوەش وەكو دەستكەوتێكی دیكەی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئێران بۆ عێراق هەژمار دەكرێت”.

ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە سەردانەكەدا كە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق و ئایەتوڵڵا سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق كۆببێتەوە.