#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

زێدان دەگەڕێتەوە سەر کورسی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟

هەواڵی / 11/3/2019 87 جار بینراوە

زێدان دەگەڕێتەوە سەر کورسی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید؟

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سۆلاری دووردەخاتەوە و زێدان دەگەڕێنێتەوە.
مارکا بڵاوی کردۆتەوە ئەو دەستکەوتانەی زیدان بۆ ڕیاڵ مەدریدی بەدەست هێنابوو بە تایبەت بەدەستهێنانی سێ نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پێشتر هیچ ڕاهێنەرێک بۆ ئەو یانەیەی نەکردووە.
ئەو ڕۆژنامە ئیسپانیە لە نوێترین هەواڵیدا نوسیوێتی: “زینەدین زێدان لە سەر کورسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دادەنیشێت”.
ئەم وەرزە بە وەرزی ڕووخانی ڕیاڵ مەدرید دادەنریت، بە جۆرێک لە ماوەی یەک هەفتەدا دووچاری دوو شکستی گەورە بەرامبەر یانەی بارشەلۆنا بوەوە، کە لە یاری یەکەمدا لە خولی شای ئیسپانیا دوورخرایەوە و بە شکستی  دووەمیش جیاوازی خاڵەکانی لە گەڵ بارشەدا گەیشتە 12 خاڵ.
ئەوە لە کاتێکیشدایە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاش دورخرایەوە.