جه‌گی چووك چییه‌؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ‌ به‌رزی بكه‌یته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌!

هەواڵی / 10/3/2019 4970 جار بینراوە

جه‌گی چووك چییه‌؟ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ‌ به‌رزی بكه‌یته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌ره‌وه‌!

شه‌ن پرێس :
له‌تازه‌ترین تۆیزینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ لاوازی‌ له‌ بواری‌ سێكسدا په‌یوه‌ندی‌ به‌ ناته‌ندروستی‌ ژه‌مه‌خواردنه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌ پزیشكه‌كان به‌ راشكاوی‌ له‌لیستێكدا جۆری‌ ئه‌و ڤیتامین و خواردنانه‌یان نوسیوه‌و ده‌یده‌ن به‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ كه‌دووچاری‌ كه‌متوانایی سێكسی بوون فیتامین ب توانای‌ سێكسی به‌هێز ده‌كات و رژێنه‌ سێكسییه‌كان ئه‌كتیڤ ده‌كات ،باشترین خۆراكیش كه‌ به‌و ڤیتامینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ سه‌وزه‌و میوه‌یه‌، به‌ڵام له‌بیرتان نه‌چێت به‌ خوێیاوو تایت جوانی‌ بشۆنه‌وه‌.

ڤیتامینێكی‌ تر بۆ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ پرۆتستات گونجاوه‌، گونه‌كانیش چالاك ده‌كات و سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ ژنانیش رێك ده‌خات ،ئه‌م ڤیتامینه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌ ڤیتامین أ ناوده‌برێت، له‌ زۆر ناوه‌ندی‌ پزیشكیدا به‌ ڤیتامیینی‌ ژنانه‌ ناوزه‌د ده‌كرێت، چونكه‌ كه‌میی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ وشك بونی‌ پێست، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌لای‌ ره‌گه‌زی‌ مێ‌ قابیلی‌ قبوڵنییه‌و هه‌ندَی‌ جار ژنان سه‌روه‌تی‌ خۆیان بۆ جوانی‌ پێستیان به‌خت ده‌كه‌ن، ڤیتامین أ هه‌ر به‌ ته‌نها بۆ ژنان گرنگ نییه‌، به‌ڵكو بۆ پیاویش ره‌مزێكه‌ بۆ شانازی‌ كردن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ خانه‌كانی‌ ئه‌ندامی زاووزێی ده‌پیتێنرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ یارمه‌تی‌ كار ئاسانی‌ جوت بون له‌ نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌زدا ده‌دات .

حاڵی‌ حازر كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ، كه‌تۆ پرسیاری‌ ئه‌و خۆراكه‌ بكه‌یت كه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ی‌ تێدایه‌، بێگومان هه‌قی‌ خۆته‌ كه‌ بزانیت ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌ك له‌ گێزه‌رو به‌رێژه‌یه‌كیش له‌ خورمادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌ هه‌نگوین دا رێژه‌یه‌كی‌ باش له‌م فیتامینه‌ هه‌یه‌، مه‌رج نییه‌ هه‌ر به‌ ته‌نهاهه‌نگوینه‌كه‌ بخۆیت، هه‌ندێ‌ جار ده‌گونجێت ده‌ستی‌ پێ‌ چه‌ور بكه‌یت و ده‌م وچاویشی‌ پێ‌ جوان بكه‌یت، تا له‌و ریگه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رنجی‌ به‌رمبه‌ر كێش بكه‌یت. بۆ ئه‌و خیزانانه‌ی‌ كه‌ منداڵییان نابێت و هۆكاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پیاوه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌چاره‌سه‌رێكی‌ گونجاوه‌ داده‌نرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ (مه‌نی‌) ئاوی‌ پیاو زیاد ده‌كات، له‌ خۆوه‌ نیییه‌ كه‌ ده‌ڵێن: هه‌نگوین شیفای‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كه‌، دیاره‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ هه‌نگویندا هه‌یه‌.

له‌ كۆتایی باسه‌كه‌دا یادی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌هێنینه‌وه‌، كه‌ له‌م جۆره‌ گرفته‌یان هه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ سه‌لاجه‌ی‌ ماڵه‌كانیاندا ئه‌م خوارده‌مه‌نییانه‌ هه‌بێت، هه‌بونی‌ ئه‌م جۆره‌ خواردنانه‌ به‌ره‌و به‌شێك له‌چاره‌سه‌ری‌ خێزانی‌ داده‌نرێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌كانیان، تا راده‌یه‌ك نیمچه‌ ساردن. به‌ هه‌نگوین و ماسی‌ و گێزه‌رو خورما و سه‌وزه‌و میوه‌، ده‌شێ‌ جۆرێك له‌ گه‌رم و گوڕی‌ دروست بكه‌نه‌وه‌و سه‌ر له‌ نوێ‌ سۆزو خۆشه‌ویستی‌ تێكه‌ڵ به‌ هۆرمۆنه‌كانییان بكه‌ن، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌خۆیان بزانن به‌شێك له‌ گرفته‌كانی‌ خێزانییان چاره‌سه‌ر كراوه‌.

سه‌رچاوه‌ : خێزان - گۆڤاری خود

زۆرترین بینراو