پێنچ هه‌ڵه‌ی باو له‌ كاتی رێگری له‌ منداڵبون دا

هەواڵی / 10/3/2019 3528 جار بینراوە

پێنچ هه‌ڵه‌ی باو له‌ كاتی رێگری له‌ منداڵبون دا


شه‌ن پرێس :
زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان بۆ رێگری له‌ منداڵبوون چه‌ند رێگایه‌ك به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی تێڕوانینه‌ هه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌ توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی یاخود مندالخستنه‌وه‌ به‌بێ خواستی خۆیان ده‌به‌ن، دیارترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ش بریتیه‌ له‌:

1- حه‌بی رێگری منداڵبوون باشترین چاره‌سه‌ر نییه‌ بۆ رێگری له‌ منداڵبون وه‌ك خه‌ڵك پێی وایه‌، چونكه‌ زۆر جار ژنان له‌ بیریانده‌چێت بیخۆین یاخود له‌ كاتی دیاركراودا نایخۆن، زۆرێك له‌ ژنان پێشیان وایه‌ كه‌ پاپه‌ندبون به‌ كاته‌كانی خواردنی حه‌به‌كه‌وه‌ گرنگ نییه‌، له‌ كاتێكدا جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ئه‌و حه‌به‌ گرنگترین ئامڕازه‌ بۆ رێگریلێكردن.

2- زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه‌ كه‌ دوگیانبون له‌ كاتی سوڕی مانگانه‌دا رونادات، له‌ كاتێكدا ئه‌و بۆچونه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و هه‌ندێك كات زینده‌وه‌ره‌كان له‌ نێو كۆئه‌ندامی زاوزێی ژناندا ده‌مێننه‌وه‌ تا كاتی پێگه‌یاندنی هێلكه‌.

3- زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه‌ كه‌ ماده‌ وزه‌ به‌خشه‌كان كاریگه‌ریان نییه‌ بۆ سه‌ر حه‌بی رێگری منداڵبون، له‌ كاتێكدا ئه‌و ماددانه‌ كاریگه‌ری ئه‌و حه‌به‌ ناهێڵن.

4- به‌شێك له‌ پیاوان پێیان وایه‌ كه‌ ده‌ردانی سپێرم له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌بێته‌ هۆی منداڵنه‌بون، به‌ كاتێكدا به‌شێك له‌ سپێرمه‌كان ده‌توانن بگانه‌ هێلكه‌دان و منداڵ دروستببێت.

5- زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه‌ كه‌ كۆندۆم رێگه‌یه‌كی ته‌ندروست و دڵنیاییه‌ بۆ نه‌بونی منداڵ، له‌ كاتیكدا لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان ئه‌وه‌شیان سه‌لماندووه‌ كه‌ رێگری له‌ منداڵ له‌ رێگه‌ی كۆندۆمه‌وه‌ 100% نییه‌.




زۆرترین بینراو