#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

ئێران هاووڵاتیه‌كی‌ تری‌ كـوردی‌ له‌سێداره‌دا

هەواڵی / 10/3/2019 48 جار بینراوە

ئێران هاووڵاتیه‌كی‌ تری‌ كـوردی‌ له‌سێداره‌دا
 
شه‌ن پرێس:
دوێنێ‌ هاووڵاتیه‌كی‌ تری‌ خه‌ڵكی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌سێداره‌درا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (عدنان رشیدی)ی ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: هاووڵاتیه‌كی‌ كورد, كه‌ ماوه‌ی‌ (5) ساڵ بوو له‌ زیندان بوو, له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ ئێرانه‌وه‌ و له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ شاری‌ (زنجان) له‌سێداره‌درا.
رشیدی ووتیشی: ئه‌و هاووڵاتیه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌كی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ خانوو و به‌ره‌ له‌ شاری‌ زنجان ئه‌و حوكمه‌ی‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرابوو.
ئه‌و ووتیشی: ئه‌و هاووڵاتیه‌ كورده‌ له‌سێداره‌دراوه‌ ناوی‌ (نورالدین سلاكی‌) بوو و خه‌ڵكی‌ ناوچه‌ی‌ (قوروه‌) بوو له‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان و پێشتر و به‌ مه‌به‌ستی‌ كاركردن چووبووه‌ شاری‌ زنجان.