# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی سوڕی مانگانە (بێ نوێژى)

هەواڵی / 8/3/2019 1762 جار بینراوە

هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی سوڕی مانگانە (بێ نوێژى)

شه‌ن پرێس :

سوڕی مانگانە (بێ نوێژى)

سوڕٍی مانگانە بەیەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی باڵغ بوون دادەنرێت لە مێینەدا کە مانایەکی گرنگی هەیە ئەویش پێش ئەم سورە تاک منداڵە بەڵام پاش دەست پێکردنی ئەم سورە دەتوانێت منداڵ بخاتەوە لە رووی بایۆلۆجیەوە . سەرەتایی دەست پێکردنی لە تەمەنی هەرزەکاریدا ڕووئەدات لەتەمەنی (12) ساڵی و بەرەو ژوور تاکو تەمەنی (16) ساڵی نزیکەی 95% مێینە ئەم سوڕەی بەسەردا دێت

.خۆ گەر بێت ولەو ماوەیەدا روونەدات ئەوە دەبێتە هۆی نائارامی دەروونی لای مێینە و هەست بەناتەواوی دەکات لەچاو هاوتەمەنەکانی خۆی و گەلێ تەنگژەی دەروونی هاوەڵی دەبێت. بۆیە پێویست بە بەدواچوون دەکات بۆ زانینی هۆکاری روونەدان یان دواکەوتن و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکەی و هەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی .

ئەوەی لەناو خەڵکیدا بڵاوە هەر (28) ڕۆژ جارێ سوڕی مانگانە ڕووئەدات ، بەڵام لەڕاستیدا تەنها لە 15% مێینە بەم جۆرەن ، بۆیە هەرسوڕێکی مانگانە لەماوەی نێوان (21-35) ڕۆژ ڕووبدات بەئاسایی دادەنرێت و ڕۆژانی خوێنیش (4-6) ڕۆژە ، بەڵام (2-8) ڕۆژ بەئاسایی دادەنرێت زۆربەی ئافرەتان لەسەرەتای کەوتنە سوڕی مانگانە (Menarche) تاکو نەمانی سوڕی مانگانە (تەمەنی نائومێدی ) (Menopause) نزیکەی (400) جار دەکەونە سوڕی مانگانەوە لە کاتێکدا نزیکەی (400،000) هێلکەی هەیە تەنها (400) دانەیان پێدەگەن .

بڕی خوێن لە ماوەی هەر سورێکدا (30-80) س س دەبێت ، هەر زیاد بوون و کەم بوونێک لەو بڕە جێ ی پرسیارە. وەک چۆن ماوەی کەمتر لە 21 رۆژ یان زیاتر لە 35 رۆژ جێی تێرامانە.

تەمەنی دەست پێ کردنی ئەم سوڕە بەگەلێک هۆکارەوە بەندە ،گرنگترینیان :-
پلەی گەرمی : لەناوچە گەرمەکاندا سوڕی مانگانە پێش ناوچە ساردەکان ڕووئەدات .
کێشی لەش : ئەو کچانەی کێشیان زیاترە بە (8) مانگ زووتر دەکەونە سەر سوڕی مانگانە . بەڵام ئەمە مانای خۆقەلەوکردن نییە بەلکو مەبەست لەو شۆخانەیە کە کێشیان کەمترە لە ئاسایی .
شارستانێتی : تێبینی کراوە ئەو کچە یابانیانەی کەلە ئەمریکا لەدایک بوون و لەوێ دەژین بە (1،5) ساڵ پێش کچانی یابانی کەلەیابان دەژین باڵغ دەبن .
باڵا بەرزی : باڵا بەرزەکان زووتر دەکەونە سوری مانگانە لەچاو باڵا کورتەکان .
وەرزش: ئەو کچانەی کەوەرزش دەکەن بەتایبەتی (جمناستیک) و ڕاکردنی ماوە درێژ یان سەماکەرەکانی بالیە ( Ballet Dancers) سوڕی مانگانەیان دوا دەکەوێت لەچاو کچانی تردا ، هۆی ئەم دواکەوتنە روون نییە بەڵام دەشێ پەیوەندی بەکەمی بڕی چەوری لەلەشدا هەبێ یا بوونی فشارێکی بەردەوام لەسەر ماسولکەکانی لەش .
هەندێ توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن تەمەنی باڵغ بوونی کچ کەمتر دەبێت ، واتە زووتر دەست پێ دەکات هەرچەندە تەمەنی دایک گەورەتر بێت لەکاتی بوونی منداڵەکەی . ئەمە هاندان نەبێت بۆ دایکانی بەتەمەن مندالیان بێت چونکە گەلێ نەخۆشی هەیە تاکو تەمەنی دایک زیاتر بێت ئەگەری توش بونیان زیاترە وەکو نیشانەی داون Down syndrome) (
بوونی هوشیاری سێکسی و ووروژاندنی سێکسی تەمەنی بالغ بوون زووتر دەکات ، بۆ نمونە: لە نەرویج و فلندا تەمەنی باڵغ بوون لە ساڵی 1860 نزیکەی 16،5ساڵی بووە بەڵام لە ساڵی 1980 نزیکەی 13،5 ساڵان بووە ، ئەمەش ئەوە دەرئەخات کەبەشێوەیەکی بەردەوام تەمەنی یەکەم کەوتنە سەر سوڕی مانگانە لە دابەزیندایە.
شارنشین پێش لادێ نشین.
نەخۆشی شەکرە هەندێ جار باڵغ بوون زووتر دەکات.

سەبارەت بەوەی کە سوڕی مانگانە چۆن ڕوودەدات ئەتوانین بە شێوەیەکی سادەو دوور کە قووڵ کردنەوەی زانستی بڵێین کە ئافرەت دوو هێلکەدانی هەیەو هەرمانگەی یان هەر سوڕەی یەکێک لە هێلکەدانەکان هەڵدەستێت بەدروست کردنی هێلکە کە پاشان دەگوێزرێتەوە بۆ منداڵدان لە ڕێ ی جۆگەی فالوپ ، دروست بوونی هێلکە لەژێر کاریگەری دوو هۆرمۆندا دەبێت کە بەدوو قۆناغ تێدەپەڕێت :-
قۆناغی دروست بوونی تۆپەڵە لە ژێر کاریگەری ئیسترۆجین .
قۆناغی دروست بوونی تەنی زەرد (Corpus leutum) لەژێر کاریگەری پرۆجسترۆن.

لە هەمان کاتدا گۆڕانکاری لە هێلکەداندا ڕووئەدات شان بەشانی ئەو گۆڕانکاریانەی لە منداڵداندا (uterus) ڕووئەدات.

لەژێرکاریگەری هۆرمۆنی ئیسترۆجین ڕژێنەکان و سترۆما گەشە دەکەن لە منداڵداندا لەژێرکاریگەری پرۆجسترۆندا چالاک بوونی ڕژێنەکان ڕووئەدات .

پاش دروست بوونی تەنی زەرد گەرسکبوون ڕوونەدات ئەوا دوای (14) ڕۆژ شی دەبێتەوە ، ئاستی هەردوو هۆرمۆنی پرۆجسترۆن و ئیسترۆجین بە خێرایی دادەبەزێت و ناوپۆشی منداڵدان دەپوکێتەوە و خوێن بەربوون ڕووئەدات بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پرۆستاگلتانین (Prostaglandin E2) کە دەبێتە هۆی کشانی موولولەکانی خوێن .

هەندێک کردنی وەرزش لەماوەی سوری مانگانەدا بەهەڵە دەزانن وای بۆ دەچن دەبێتە هۆی زۆر بوونی بری خوێنی سورەکە ئەمە تارادەیەک ڕاستە چونکە وەرزش دەبێتە هۆی ئەوەی برێکی زیاتر خوێن بۆ ناوچەی کەمەر بچێت بەلام بەدەگمەن ئەو برە مەترسی دارە (واتە جێی مەترسی نییە) مەگەر ئەو کەسە وەرزشێکی زۆر قورس بکات.

هەروەها کردنی کاری سیکسی لەماوەی سوری مانگانەدا سەرەرای ئەوەی لەرووی ئاینییەوە رێی پێ نەدراوە لەهەمان کاتدا لەرووی تەندروستییەوە ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشی زیاترە لەوماوەیەدا بەهۆی کشانی مولوولەکانی ئەو ناوچەیەو بوونی ناوەندی کراوە بۆ چوونە ژوورەوەی بەکتریا.

هەندێ لەو ماوەیەدا خۆی ناشوات تاکو لەسوورەکە پاک دەبێتەوە بەبیانووی ئەوەی کارێکی خراپە بەلام راستییەکەی ئەوەیە مێینە دەتوانێت هەموو رۆژێک خۆی بشوات لەماوەی سوورەکەدا بەلکو گەر بتوانێت رۆژی چەند جارێ خۆی بشوات باشترە تاکو بەردەوام لەشی پاک بێت و بۆنی ناخۆشی لێنەیەت.

وەک دەزانین مێینە لەماوەی سوری مانگانەدا نوێژو رۆژووی لەسەر نییە کە دەبێت پاشان رۆژوەکەی بگرێتەوە بەلام نوێژەکان ناگەرێنێتەوە ، لەبەر ئەوە دەبینین ژمارەیەکی بەرچاوی ئافرەتان لەماوەی مانگی رەمەزاندا پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمان بۆ دواخستنی سووری مانگانەیان تاکو لەماوەی مانگەکەدا رۆژووەکەیان بگرن لەراستیدا ئەمە کارێکی هەڵەیە چونکە وەکو لایەنی ئاینی تۆ لەسەرت واجب نییە هەر سی رۆژەکە بەیەکەوە بگریت واتە لەنەگرتنی بەرپرسیار نیت ، لەلایەکی ترەوە ئەو دەرمانانەی بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێًنرێن هەر یەکەیان زیانی تایبەتی خۆی هەیە وەکو تێک دانی رتمی سوری مانگانە و گەلێ زیانی لابەلایی تر دەشێ لە ئایندەدا باسی بکەین.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو