#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

موفتیی‌ ڕوسیا: ژماره‌ی‌ موسوڵمانانی‌ ڕوسیا ده‌گاته‌ (30%)

هەواڵی / 8/3/2019 194 جار بینراوە

موفتیی‌ ڕوسیا: ژماره‌ی‌ موسوڵمانانی‌ ڕوسیا ده‌گاته‌ (30%)
 
شه‌ن پرێس:
به‌رپرسێكی‌ موسوڵمانانی‌ ڕوسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكی‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراو, له‌ماوه‌ی‌ (15) ساڵی‌ ئایینده‌دا ژماره‌ی‌ موسوڵمانانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ بۆ چوار هێنده‌ زیاد ده‌كات.
له‌ ووته‌یه‌كیدا (ڕاوی‌ عین الدین)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ فه‌توای‌ ووڵاتی‌ ڕوسیا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی‌ موسوڵمانانی‌ ڕوسیا زۆر به‌خێرایی گه‌شه‌ ده‌كات و له‌پاش (15) ساڵی‌ تر ژماره‌مان ده‌گاته‌ (30%)ی‌ كۆی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوان, كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها (7%)ین.
ماڵپه‌ڕی‌ (روسیا الیوم) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ (دۆما)ی‌ ڕوسیدا, موفتیه‌كه‌ی‌ ڕوسیا ووتویه‌تی‌: ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ كاتی‌ كاركردنماندا له‌ مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ مۆسكۆ هه‌ست به‌و زیادبوونه‌ی‌ ژماره‌ی‌ موسوڵمانان ده‌كه‌ین.
ئه‌و ووتوشیه‌تی‌: ئێستا ئێمه‌ له‌ ڕوسیا پێویستیمان به‌ دروستكردن و بنیاتنانی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زیاتری‌ مزگه‌وت هه‌یه‌ له‌ ته‌واوی‌ شاره‌كانی‌ ڕوسیادا.