# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

پیاو و ژن كامیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مناڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن پاش ته‌ڵاقدان

هەواڵی / 6/3/2019 361 جار بینراوە

پیاو و ژن كامیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ مناڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن پاش ته‌ڵاقدان

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز



شه‌ن پرێس :
ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :
پرسیار : من ئافره‌تێكم پیاوه‌كه‌م ته‌ڵاقی داوم وخاوه‌نی كچ وكوڕێكین، كوڕه‌كه‌ ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌ و كچه‌كه‌یش ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌، ئایا من هه‌قی به‌خێوكردنی مناله‌كانم هه‌یه‌ یان باوكیان ؟


وه‌ڵام : له‌حاڵه‌تی ته‌ڵاقدا هه‌قی به‌خێوكردنی مناڵ تا ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ حه‌وت ساڵ دایكیان خاوه‌ن هه‌قه‌ كه‌ به‌خێویان بكات ولای بمێننه‌وه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شووی نه‌كردبێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌ : عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما أن امرأة قالت : يا رسول الله ، إن ابني هذا كان بطني له وعاء ، وثديي له سقاء ، وحجري له حواء ، وإن أباه طلقني وأراد أن ينتزعه مني ، فقال لها رسول الله (صلى الله عليه وسلم ): «أنت أحق به ما لم تنكحي» [ رواه أحمد (6707) وأبو داود (2276)  حسنه الألباني في صحيح أبي داود] واته‌ : ئافره‌تێك ووتی : ئه‌ی  پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كوڕه‌م سكم ده‌فر بوو بۆی، وه‌ مه‌مكم كونه‌ بوو بۆی، وه‌ باوه‌شم ئارامگه‌ بوو بۆی، باوكی ته‌ڵاقی داوم و ئێستا ئه‌یه‌وێت لێم بسێنێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) پێی فه‌رموو : تۆ خاوه‌‌ن هه‌قی بۆ به‌خێوكردنی ئه‌گه‌ر شووت نه‌كردبێته‌وه‌ .


 جا ئه‌گه‌ر كوڕ ته‌مه‌نی گه‌شته‌ حه‌وت ساڵ ئه‌و كاته‌ سه‌رپشك ده‌كرێت له‌نێوان دایكی و باوكیدا، هه‌ركه‌مێكیانی هه‌ڵبژارد ئه‌وه‌ لای ئه‌وه‌یان ده‌مێنێته‌وه‌ وبه‌خێوی ده‌كات، به‌ڵام به‌نسبه‌ت كچه‌وه‌ زانایان ڕایان جیاوازه‌ :


ئیمامی شافعی ڕای وایه‌ : كچیش به‌هه‌مان شێوه‌ی كوڕ دوای حه‌وت ساڵه‌كه‌ سه‌رپشك ده‌كرێت ولای كامیانی پێ خۆش بوو ئه‌وه‌ لای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه‌.


ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ش ڕای وایه‌ : دایكی به‌هه‌قتره‌ بۆ به‌خێوكردنی كچه‌كه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی ده‌یدا به‌شوو یان ده‌كه‌وێته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ .
ئیمامی مالیك ئه‌ڵێت : دایك به‌هه‌ق تره‌ بۆ به‌خێوكردنی كچ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌یدا به‌شوو، وه‌ پیاوه‌كه‌ی ده‌چێته‌ لای .
ئیمامی ئه‌حمه‌دیش ڕای وایه‌ : كه‌ باوك به‌هه‌ق تره‌ بۆ به‌خێوكردنی، چونكه‌ باوك زیاتر ده‌توانێت بیپارێزێت { بۆ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌توانیت سه‌یری "الموسوعة الفقهية" (به‌رگی17/لاپه‌ڕه‌ 314- 317) بكه‌یت}


   ڕای دروستیش له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ست قازی شه‌رعی، بۆیه‌ قازی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ هه‌قی زیاتره‌ كه‌ كچ گه‌یشته‌ حه‌وت ساڵ به‌خێوی بكات، جا ئایا باوكه‌كه‌یه‌ یان دایكیه‌تی، چونكه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ده‌قێكی صه‌ریح و ڕاسته‌وخۆمان نییه‌ له‌ سوننه‌تدا ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌ بكات كه‌ كچ گه‌شته‌ حه‌وت ساڵ كام له‌دایك و باوك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌خێوی بكه‌ن .
خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ .

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو