#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

حوكمی نوێژی ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كاتی نوێژدا

هەواڵی / 6/3/2019 618 جار بینراوە

حوكمی نوێژی ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كاتی نوێژدا
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد


شه‌ن پرێس :
پرسیار : حه‌ز ئه‌كه‌م حوكمی ئه‌مه‌ بزانم : ئه‌گه‌ر هاتوو ژن وپیاوێك له‌یه‌ك ژووردا نوێژیان ده‌كرد، ژنه‌كه‌ نوێژی سوننه‌تی ئه‌كرد، وه‌ پیاوه‌كه‌یشی نوێژی فه‌رزی ئه‌كرد، واته‌ هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی، ئایا واجبه‌ له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی‌ له‌دوای پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ بوه‌ستێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نوێژی به‌كۆمه‌ڵدا له‌ڕیزی دووه‌مدا ده‌وه‌ستێت ؟ یان دروسته‌ بۆی كه‌ له‌دوایه‌وه‌ به‌هه‌نگاوێك یان دووان بوه‌ستێت ؟ یان دروسته‌ بۆی له‌پاڵیه‌وه‌ بوه‌ستێت ؟ به‌ڵام كه‌مێك دوور بێت لێی ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشت خێرتان بداته‌وه‌ .
وه‌ڵام : الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا المصطفی .
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كه‌یان بۆخۆی نوێژی ده‌كرد، ئه‌وه‌ ژنه‌كه‌ ده‌توانێت له‌هه‌ر جێگایه‌كی پێی خۆشه‌ بوه‌ستێت ونوێژه‌كه‌ی بكات، له‌پاڵ پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ بێت یان له‌به‌رده‌میه‌وه‌ یان له‌دوایه‌وه‌، هیچ جیاوازیه‌كی نییه‌، چونكه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه‌ له‌نێوان نوێژه‌كانیاندا .
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ ده‌بێت ژنه‌كه‌ له‌دوایه‌وه‌ بوه‌ستێت، وه‌ك فه‌رمووده‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ : «عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه : أَنَّ جَدَّتَهُ مُلَيْكَةَ دَعَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِطَعَامٍ صَنَعَتْهُ لَهُ فَأَكَلَ مِنْهُ ثُمَّ قَالَ قُومُوا فَلِأُصَلِّ لَكُمْ . قَالَ أَنَسٌ : فَقُمْتُ إِلَى حَصِيرٍ لَنَا قَدْ اسْوَدَّ مِنْ طُولِ مَا لُبِسَ ، فَنَضَحْتُهُ بِمَاءٍ ، فَقَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَصَفَفْتُ وَالْيَتِيمَ وَرَاءَهُ ، وَالْعَجُوزُ مِنْ وَرَائِنَا ، فَصَلَّى لَنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ انْصَرَفَ» [بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه‌، به‌فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (380)، وه‌ موسلمیش به‌فرمووده‌ی ژماره‌ (658) ].
 واته‌ : ‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك‌ (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ داپیره‌ی بانگی پێغه‌مبه‌ری خوای كرد (صلی الله علیه وسلم) بۆ خواردنێك كه‌ لێی نابوو، ئه‌وه‌ بوو نانی خوارد وپاشان فه‌رمووی : ده‌ی هه‌ستن با نوێژتان بۆ بكه‌م، ئه‌نه‌س ئه‌ڵێت : حه‌سیرێكمان هه‌بوو هێنده‌ به‌كارهاتبوو ڕه‌ش وكۆن بوو بوو، هه‌ستام ئاوم پێداكرد، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) هه‌ستا بۆ نوێژكردن، منیش ڕیزه‌كه‌م ڕێكخست وهه‌تیوه‌كه‌ش (مه‌به‌ستی پێی خۆی بوو) له‌پشتیه‌وه‌ وه‌ستا، وه‌ پیره‌ ژنه‌كه‌یش (مه‌به‌ستی پێی داپیره‌ی خۆیه‌تی) له‌دوای ئێمه‌وه‌ وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دوو ڕكات نوێژی بۆكردین وپاشان ڕۆیشت .
خۆ ئه‌گه‌ر پیاو ئافره‌ت له‌پشت ئیمامێكه‌وه‌ نوێژیان كرد، یان پیاوان وئافره‌تان هه‌موویان له‌پشت ئیمامێكه‌وه‌ نوێژیان كرد، سوننه‌ت وایه‌ ژنان له‌دوای پیاوانه‌وه‌ بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ژن له‌ڕێكی پیاو له‌م كاته‌دا نوێژی كرد، ئه‌وه‌ لای جمهوری زانایان نوێژی هه‌موویان دروسته‌، چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ باس له‌ به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی نوێژێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكات .
له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا حه‌نه‌فیه‌كان ڕایه‌كی تریان هه‌یه‌ وده‌ڵین : ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ بوونی دیوارێك یان حاجزێك ژن له‌ڕێكی پیاوه‌وه‌ نوێژی كرد ئه‌وه‌ نوێژی سێ كه‌س له‌و پیاوانه‌ به‌تال ده‌بێته‌وه‌، پیاوێك له‌لای ڕاستیه‌وه‌، وپیاوێك له‌لای چپیه‌وه‌ و پیاوێكیش له‌دوایه‌وه‌، به‌هه‌ندێك مه‌رج كه‌باسیان لێوه‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕایه‌یه‌یان ده‌درێته‌ دواوه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ووته‌كه‌یان .
به‌ڵام ئه‌م شێوازه‌ی كه‌ پرسیاری له‌باره‌وه‌ كراوه‌ ناچێته‌ چوار چێوه‌ی ئه‌م خیلافه‌ی كه‌ باسمان كرد،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ خۆی بۆ خۆی به‌ته‌نها نوێژه‌كه‌ی ده‌كات، وله‌پشت پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵ نوێژ ناكات، یان هه‌ردووكیان له‌پشت ئیمامێكه‌وه‌ نوێژ ناكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ خیلافێك نیه‌ له‌سه‌ر دروستی نوێژه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م پیاوه‌كه‌ی یان له‌ته‌نیشتیشیه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ی بكات .
خوای گه‌وره‌ زاناتره‌ .

سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز