#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

پێش ئه‌نجامدانی‌ سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌م خۆراكانه‌ مـه‌خـۆ

هەواڵی / 5/3/2019 1674 جار بینراوە

پێش ئه‌نجامدانی‌ سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌م خۆراكانه‌ مـه‌خـۆ
 
شه‌ن پرێس:
خۆراكه‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌ گرنگرین پێویستیی به‌ زیندوو مانه‌وه‌ و هۆكاری‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی و باشتربوونی‌ ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كان داده‌نرێت, هه‌روه‌ك هه‌ندێكیشیان بۆ به‌هێزتربوونی‌ هێز و توانای‌ سێكسییان زۆر به‌سوودن و هه‌نێكیشیان زیانیان بۆ ئه‌و بواره‌ هه‌یه‌.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و خۆراكانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زیانیان بۆ بواری‌ سێكسیی هاوسه‌ره‌كان هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسیی نێوانیان خۆیانی‌ لێ‌ به‌دوور بگرن و نه‌یخۆن, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ن:
1/ گۆشتی‌ سور, چونكه‌ به‌ گران هه‌رس ده‌بێت و چه‌وریی‌ زۆره‌.
2/ بنێشت جوین, چونكه‌ غازات دروست ده‌كات.
3/ په‌تاته‌ی‌ سوره‌وه‌كراو, چونكه‌ چه‌ورییه‌كی‌ زۆر هه‌ڵده‌مژێ‌ و زۆر به‌گرانی‌ هه‌رس ده‌بێت, بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ كوڵاوی‌ یان به‌ برژاوی بخورێت.
4/ خـواردنه‌وه‌ی‌ قـاوه‌, چونكه‌ هه‌ندێكجار ده‌بێـته‌ هۆی‌ سكچوونێكی‌ بێزاركه‌ر.
5/ بڕوكلی‌, چونكه‌ كار له‌ چالاككردنی‌ كاری‌ گه‌ده‌ و هه‌رس ده‌كات.
6/ قه‌ڕنابیت, چونكه‌ هه‌ندێكجار ده‌بێـته‌ هۆی‌ دروستبوونی‌ غازات.