ئایا پیاوان ئه‌توانن لاستیکی دەستکرد لەسەر شێوەی زێی ئافرەت به‌كاربهێنن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت دا ؟

هەواڵی / 10/2/2019 2088 جار بینراوە

ئایا پیاوان ئه‌توانن لاستیکی دەستکرد لەسەر شێوەی زێی ئافرەت به‌كاربهێنن له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت دا ؟


وه‌ڵامدانه‌وه‌ی : مامۆستا ڕه‌نج شێخانی ناسراو به‌ باوكی ئه‌سماء


شه‌ن پرێس :
ئایا لەوکاتانەی کە ئافرەت دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە پیاو دەتوانێت بە لاستیکی دەستکرد لەسەر شێوەی زێی ئافرەت دروست کراوە خۆی بەتاڵ بکاتەوە یان تاوانبار دەبێت و وە ئایا چۆن دەتوانن شەهوەتیان بەتاڵ بکەنەوە؟.

وەڵام"
سەبارەت بەوەڵامی پرسیارەکەتان بێگومان زانایانی ئیسلام زۆر بەجوانی ئەوەیان ڕون کردۆتەوە کە هەرکەس بێ لەخێزانی خۆی بەهەرشتێکی تر خۆی بەتاڵ بکاتەوە بەتایبەتی ، ئەو لاستیکە دەستکردانەی کەزیاتر لەوڵاتانی ڕۆژ ئاوا دروست دەکرێن و بەکار دەهێنرێن، تاوانەو کارێکی قێزەونە ئەگەرچی حوکمەکەی وەك حوکمی زینا نی یە، بەڵام مرۆڤی خاوەن باوەڕ هەرگیز نابێت نزیک بێتەوە لە شتانێك کەوا دەرگای تاوان و خراپەکاری بۆ بخاتە سەر پشت!.
چونکە بەو هۆیەوە ئەوکەسانە خێزانی خۆیانیان لە پێش چاو دەکەوێت و سۆزو خۆشەویستی و ڕێزی نێوانیان کەم دەبێتەوەو، ئەم جۆرە کردەوانەش سەر دەکێشێت بۆ تاوانی گەورەتری وەك زیناو لاسایی کەرەوەی بێباوەڕانیشە خوا پەنامان بدات!.
سەبارەت بەوەی چۆن پیاوەکە شەهوەتی خۆی بەتاڵ بکاتەوە لەوکاتانەدا؟ ،ئەوەیان وەڵام دراوەتەوەو ڕێگەش دانراوە لەشەرعدا وەك ئەوەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) دەفەرمووێت: هەموو شتێکیان لەگەڵدا بکەن تەنها کاری جوت بون و سەرجێی نەبێت لەگەڵ خێزانەکانتاندا!.
هەر بۆیە دایکە عائیشە(خوایان لێ رازی بێت) دەفەرمووێت: ئەوکاتانەی کە دەکەوتمە سوڕی مانگانەوە ، پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) پارچەیەك قوماشی دەدا بەسەر داوێنماو کاری خۆی تەواو دەکرد!.
لەم فەرموودە پیرۆزانەوە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە کە هاوسەران لەوکاتانەی خێزانەکانیان دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە دەبێت دڵیان رابگرن چونکە سوڕی مانگانە بە ئازارەو پاڵێکە لەپاڵەکانی شەیتان!.
ئەگەر خۆشیان بۆ رانەگیرا ئەوە دەتوانن بەسنگی خێزانیان یان دەستی خێزانیان یان لاشەی خێزانیان و پێش و پاشیان بەبێ داغڵ کردنی توڵی پیاو بۆ زێی ئافرەت خۆیان تەواو بکەن و شەهوەتی خۆیان بڕژن ، وە ئافرەتانیش دەبێت لەوکاتانەدا بەدەم ئەو داواکاریە شەرعیانەی هاوسەرەکانیانەوە بچن، کلتورو داب و نەریتی کۆمەڵگە و شەرم ڕێگر نەبێت بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە شەرعیە بۆ ئەوەی توشی تاوان و بیرکردنەوە لەشتی خراپدا نەبن!.

لەگەڵ ڕێزی براتان: ڕەنج شێخانی


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو