پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

هەواڵی / 10/2/2019 695 جار بینراوە

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

شه‌ن پرێس :
خواردنی شیرینییە وشکەکان وەک نقوڵ و شەکرۆکە، ئەگەرچی لەشەکر پێکدێن و شیرینی بەشێوەیەکی گشتی بۆ بەھێزبوونی توانای سێکسی پیاوان باشە، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرێک لەو ماددانەی تێدایە کە ئاڵۆزی بۆ گەدە دروست دەکات و ئەزمکردنی گران دەبێت، بۆیە پێش جوتبوون، نەخواردنی باشترە.

-گۆشتی سوور بەشێوەیەکی گشتی لەبەر ئەوەی چەوری زۆری تێدایە، ئەزمکردنی گرانە، ئەمەش وادەکات تووشی خەواڵوویی بیت، و زیاتر لە ھەر شتێک تەنانەت زیاتر لە جوتبوون حەز لە خەو بکەیت.

-پەنیر بە تایبەت و بەرھەمە شیرنەمەنییەکان بە گشتی وا باشترە پێش جوتبوون نەخورێن.

-خواردنەوە کھولیەکانیش لەبەر ئەوەی مرۆڤ تووشی مەستبوون و خاو بوونەوە دەکەن، پێش جوتبوون زیانی زۆری ھەیە و رەنگە رێگر بێت لەوەی بتوانی کردارەکە ئەنجام بدەیت.

-بنێشت، زۆر لە ھاوسەران پەنا بۆ بنێشت دەبەن بۆ ئەوەی بۆنی دەمیان بڕوات، بەڵام زیانێکی زۆری ھەیە، چونکە ھەڵئاوسان لە گەدە دروست دەکات و ناجێگیر دەبێت و مرۆڤ تووشی غازات دەکات.
-فاسوڵیا: خواردنی فاسۆڵیا پێش جوتبوون، گەدە دەئاوسێنێ و ئەگەری دەنگ و غازات پەیدا دەکات، ئەوەش بێزاری بۆ بەرانبەر دروست دەکات.



زۆرترین بینراو