ئەو هۆكارانەی وا لە ئافرەت دەكات لە سێكس دوربكەوێتەوە .

هەواڵی / 10/2/2019 803 جار بینراوە

ئەو هۆكارانەی وا لە ئافرەت دەكات لە سێكس دوربكەوێتەوە .


شه‌ن پرێس :
 ھەستکردن بە ماندوێتی، یەکێکە لە کێشەکانی ئافرەت کە حەزی سێکسی لاواز دەکات، لێرەدا خانمان دەبێ بەوردی بکۆڵنەوە لەسەر ھۆکاری ئەو ھەستی ماندوێتییە، تاوەکو پێش چوونەر سەرجێ، خۆیانی لێ دەرباز بکات و بتوانێ چێژ لە سەرجێییەکە ببینێ.

ھاوسەرەکان دەتوانن گەشتێکی کورت بۆ شارێکی نزیک لەخۆیان بکەن، تا بەھۆیەوە بچنە ھۆتێل، یان ھەر لە شارەکەی خۆیان پێنجشەممە کە سبەی دەوام نییە، بچنە ھۆتێل، بەمە کاریگەرییەکی زۆر دروست دەکات.

- بەکارھێنانی حەبی دژە دووگیانی ھۆکارێکی دییە کە خانمان لەرووی سێکسیەوە لاواز دەکات. پێویستە پێش بەکارھێنانی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان بەکاری بھێنیت تاوەکو زیانی لێ نەکەوێتەوە. ئاخر حەبی دژە دووگیانی رێژەی تستۆستیرۆنی ئازاد لە لاشە کەم دەکاتەوە، کە بەرپرستە لە ھاندانی حەزی سێکسی لای خانمان.


- بەبەردەوامی سێکسکردن بەبێ گۆڕینی شوێن و شێواز، وردە وردە شەیدایی و حەز لای خانمان کەم دەکاتەوە، بۆیە گۆڕانکاری لە شێوەجوڵەکان و جێگا و ھەر گۆڕانکاریەکی دی، بەقازانج بۆ ھەردوولا دەشکێتەوە.

- ھەستکردن بە خەمۆکی و بێزاری، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە لای خانمان، پێویستە سەرەتا سەردانی پزیشک بکەیت کە دەتوانێ رێنماییت و یەکێک لەو دەرمانانەت بۆ پێشنیاز بکات و بگەڕێیتەوە سەر دۆخی جاران.

- زێدەڕۆیی لە خواردنەوە کھولیەکان، ھۆکارێکی بەھێزی لاوازی سێکسییە. پێویستە خانمان بزانن رێژەی دیاریکراوی خۆیان چەندە و ھەرگیز لەو رێژەیە لانەدەن کە دەبێتە ھۆی مەستبوون و دواتر کاردانەوە لەسەر زۆر لایەنی دی، لەوانە کەمبوونەوەی ھەستی سێکسی.

- ھەست نەکردن بە ورژاندنی سێکسی و ئارامی، ئەمەش بە وەرزشکردن و مەشقی بەردەوام متمانەی زیاترت بۆ دەگەڕێنێتەوە بە لاشەت، لەلایەکی دیش وا دەکات ھۆڕمۆنی تستۆستیرۆن زیاتر بڕێژێت.

- ئازار لەکاتی سێکسکردندا، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەت بە بواری ئافرەتان ژنان بکەیت، تا ھۆکارەکانی ئەو ھەستکردن بە ئازارەت بۆ دیاری بکات. ئەگەر ھەر بەردەوام بوویت، پێویستە بچیتە لای پسپۆڕی بواری سێکسۆلۆژی و چارەی گونجاوت بۆ دابنێت.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو