#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

عەتا سەراوی: دەزانم کێ ژەهرخواردی کردووم و بەزەبرێكی كەمەرشكێن تۆڵەی لێدەکەمەوە

هەواڵی / 10/2/2019 797 جار بینراوە

عەتا سەراوی: جاسوسێك لە ناو یەكێتی ژەهرخواردی کردم،بەزەبرێكی كەمەرشكێن تۆڵەی لێدەکەمەوە
شه‌ن پرێس:
عەتا سەراوی رایگەیاند، "یەقینم هەیە كێ ژەهرخواردی كردووم و لە كاتێكی تردا بە زەبرێكی كەمەرشكێن تۆڵەی خۆمی لێ دەكەمەوە."

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، یەقینی هەیە كە كێ ژەهرخواردی كردووە، چاوەڕێی دەزگا ئەمنییەكانە رونكردنەوە بدەن و لە داهاتودا بە زەبرێكی كەمەرشكێن تۆڵەی خۆی لەوكەسانە دەکاتەوە.

دەربارەی چۆنییەتی جێبەجێکردنی پلانی ژەهرخواردنەکەی ئەوەی ئاشکرای کرد، " دواین جار کە ژەهرەکەم دەرخوارد دراوە مانگی حەوتی ٢٠١٨ بوو. جاسوسێك لە ناویەكێتیدا ئەو پیلانەی بۆم داڕشتوە و جێبەجێ كردووە."

وتیشی، ئەو ژەهرەی کە دەرخواردی دراوە هۆکارە بە توشبوون بە شێرپەنجەی سی و جگەر و لە سویدیش پێیان وتووە کە ژەهرخوارد کراویت و پێویستی بەوەیە شەش مانگ چارەسەر وەربگریت.

دەربارەی هۆکاری ژەهرخواردنەکەشی وتی، "من لەسەر كێشەی سیاسیی ژەهرخوارد کراوم نەك کێشەی کۆمەڵایەتی.

دەربارەی رەخنەکانی لە پارتی و کاردانەوەی قسەکانی رایگەیاند، "لەسەر مەبدەئەکانی یەکێتی زمانم بەرامبەر پارتی زبر بووە و زبرتریش دەبێت. هەندێك كەسیش نیگەران  لە لێدوانەکانم و دەیانەوێت من لەناو یەكێتی دەربكات بەڵام دڵنیابە ناتوانن."

عەتا سەراوی رەخنەی لە سیاسییە کۆنەکان گرت و ئاماژەی بەوەدا، لە دوای ڕاپەڕینەوە جیاواز لە کاتی شاخ هەموان هەوڵدەدەن زۆرتر بمێننەوە. وا چوار ساڵە ململانێی ناشەریفانە لە نێوان حزبەکانی هەرێمی کوردستان دا هەیە.

زۆرترین بینراو